بۆیەکەمین جار لە کوردستان خزمەتگوزاریی کارلێککردنی دەرمان
خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە وەک یەکەمین ماڵپەڕ لە کوردستان دا خزمەتگوزارییەکی لەم شێوەیەمان بۆ کوردستانیانمان خستۆتە گەڕ و هیوادارین سوودێکی زۆر ببەخشێت بە دکتۆر، دەرمانساز و کەسانێکی نەخۆش کە زیاد لە دەرمانێکی هەیە یان بۆی نوسراوە، تاوەک و ئاگاداری هەموو ئەودەرمانانەبن کە کەسی نەخۆش بۆی دەنووسرێت و هەڵسەنگاندی تەواوی بۆ بکرێت لەهەموو ڕوویەکەوە.
مەبەست لەم خزمەتگوزارییە چییە؟
ئەم خزمەتگووزارییە هەڵسەنگاند دەکات بۆ ئەو کەسانی کە زیاد لە دەرمانێکیان هەیە و نازانن ئایا خواردنی ئەم دوو دەرمانە پێکەوە باشە یان خراپە؟ بۆ نموونە ئەگەر دکتۆر دەرمانێکی بۆ نووسیت و هاتی لە یەکێک لە دەرمانخانەکان وەرت گرت و چویتەوە ماڵێ ئینجا سەیر دەکەیت کە تۆ چەند دەرمانێکی تریشت هەیە لەماڵەوە ئێستا نازانیت ئایا ئەم دەرمانە نوێیە کار لەدەرمانەکانی ترت ناکات؟ ئایا کاریگەری خراپ ناکاتە سەر نەخۆشییەکەت بەشێوەیەکی گشتی؟ ئەمانەو چەندین پرسیاری تر وەڵامەکەی وەردەگریت لەڕێی ئەم خزمەت گووزارییەوە.
چۆن ئەم خزمەتگووزارییە بەکاردەهێنرێت؟
کاتێک تۆ دەرمانێکت وەرگرتووە سەیری ناوە زانستییەکەی بکە. وێنەکە بۆت ڕووندەکاتەوە کامەیە ناوە زانستییەکەی
پاشان ئەو ناوە زانستییە بنووسە لە خانە بەتاڵەکە دا ئنجا زیادی بکە، پاشان دەرمانی دواتر بە هەمان شێوە زیاد بکە، ئەگەر دەرمانی ٣ ، ٤ هتد هەتە ئەوا ئەوانیش زیاد بکە. کاتێک زیادت کرد ئێستا کلیک لە دووگمەی پشکین بکە و ئەگەر دەرمانەکانت کارلەیەکتری بکەن ئەوا لە ڕوونکردنەوەکەدا بۆت دەردەکەوێت.
ئەنجامەکانی چۆن لێکبدەینەوە؟
ئەگەر نوسرا
دەبێت دکتۆری لێ ئاگادار بکەیتەوە ئەوا دەبێت دەستبەجێ ئەو کارە بکەیت چۆنکە ئەمە ڕاستەوخۆ کار لە تەندروستیت دەکات.
ئەگەر نووسرا کە
پێویستە خۆت بەدوور بگریت لە یەکێک لەم دوو دەرمانە ئەوا دەبێت ماوەی خواردنی ئەم دوو حەبە بەلایەنی کەمەوە دوو کاتژمێر بخایەنێت، بۆ نمونە واتا ئەگەر حەبی (
ئەلف) کاتژمێر ٨ی بەیانی دەیخۆیت ئەوا حەبی (
باء) لەپاش کاتژمێر ١٠ی بەیان دەبێت بیخۆیت. یان دەبێت دکتۆرەکەت ژەمە دەرمانەکەت بۆڕێکبخاتەوە ئەگەر ئەم دوو دەرمانە بۆماوەیەکی دوور و درێژ بەکاردەهێنیت.
ئەگەر هیچی پیشان نەدا ئەوا یان کارلێککردن نییە یان تاوەک و ئێستا فریانەکەوتوین زیادی بکەین.
تێبینی/
ئەم وشانەی لایخوارەوە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەبری وشەی لاتینی کوردی.
شیرەمەنیەکان = Dairy
خواردنەوە کحولییەکان = Alcohol
سەچاوە؟
بەڕێزان ئێمە پشتمان بەستووە بە ماڵپەڕی درەگ کە ئەمریکییە.
http://www.drugs.com/drug_interactions.php
دەرمانەکان
ئەو دەرمانانەی هەتاوەک و ئێستا لە خزمەتگوزارییەکەدا بەژدارە ئەمانەی لای خوارەوەیە:
Azithromycin, Phenoxymethylpenicillin, Ibuprofen, Sildenafil, Ciprofloxacin, Metoprolol, Paracetamol, Enalapril, Omeprazole, Diclofenac, Abacavir, Warfarin, Metotrexate
, Ampicillin,Atorvastatin,
Loperamide, Metformin,
|