پیتی  A
Abiraterone
ڕێژە

٢٥٠ملگم وەک حەب

-

ناوی بازرگانی

Zytiga

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ نەخۆشی ژێرپەنجەی پرۆستات. لەکاتی وەرگرتنی ئەم حەبەدا دکتۆرەکەت حەبی کۆرتیزۆنیشت بۆ دەنوسێت ١٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا.

-

ژەمەدەرمان

٤ حەب (١٠٠٠ملگم) یەک جار لە ڕۆژێک دا، نابێت لەگەڵ نان دا بیخۆیت یەک کاتژمێر پێش یان دوو کاتژمێر دوای نانخواردن دەخورێت.

-

ھۆشداربە و ووریابە

ئەگەر دڵت تەواو نییە

پەستانی خوێنت بەرزە

جگەرت تەواو نییە

ئەگەر زۆر بەخێرایی کێشت بەرزبویەوە

ئەگەر ئەندامەکانی لەشت ئاوسا

-

لەکاتی دووگیانی

ئەم دەرمانە بۆ پیاوان دەنوسرێت، بەھیچ جۆرێک نابێت کەسی دوو گیان بیخوات

-

لەکاتی شیردان

ئەم دەرمانە بۆ پیاوان دەنوسرێت

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لە شۆفێریت ناکات

-

زیانی لاوەکی

ئەوسانی لەش، کەمبوونەوەی کالیۆم لە لەش دا. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن،

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ

لەجێگایەکدا دایمەنێ بەرزی گەرما بگاتە زیاد لە ٣٠ پلە.

فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
3327 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2015