پیتی  I
(Immune globulin Rho(D
(Immune globulin Rho(D

ڕێژە
 IE/mll ٦٢٥ ،  IE/mll ١٥٠٠

جۆری دەرمان
دەرزی

ناوی بازرگانی
Rhesonativ
Rhophylac
Rhesogamma

ژەمە دەرمان
٢٥٠ بۆ ١٦٥٠ ئای ئی وەک ڕێگرییەک
٢٥٠ بۆ ١٢٥٠ ئای ئی لە هەفتەی ٢٨ بۆ ٣٠ دووگیانی
یان
لەپاش منداڵبوون کە ٧٢ کاتژمێری بەسەرنەچێت 

بەکارهێنان
دژە تەنی تیاییە بۆ ئەو خانمانەی کە خڕۆکە سوورەکانی خوێنی Rh ی نییە واتا جگە لەوەی کە گروپی خوێنەکەی ناقسە جۆرە پرۆتینێکیکەش بە خرۆکە سوورەکانەوەیە کە بە ئاڕ ئێچ ناسراوە وە ئەگەر -RH بوو وە کۆرپەلەکەی +RH ئەوا دەبێت ئەم دەرزییە بەکاربێنێت لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا چونکە ئەگەر بەکاری نەهێنێت ئەوا لەشی دایکەکە دژە تەنێک دروست دەکات کە ناهێلێت کۆرپەلەی تر بخاتەوە واتا ناهێڵێت دووگیان ببێتەوە.
هەروەها بەکاردێت لەکاتی:
لەباربردن
نەشتەرگەری لەکاتی دووگیانی
دووگیانی لەدەرەوەی منداڵدان

لەکاتی دووگیانی
ئەم دەرمانە بۆئەوەیە کە لەکاتی دووگیانی بەکاربهێنرێت یان لەپاش دووگیانی کە ٧٢ کاتژمێری بەسەردا نەڕۆیشتبێت

لەکاتی شیردان دا
دەتوانرێت بەکاربهێنرێت

لەکاتی شۆفێری دا
کار لەشۆفێری ناکات

زیانی لاوەکی
خێرا لێدانی دڵ، سەریەشە، دابەزینی پەستانی خوێن، هێڵنج، ڕشانەوە، خوران، ئازاری جەستە، سووربوونەوەی جەستە

ووشیاربە ئەگەر
نابێت بدرێت لە دەمار، بەڵکو لەماسولکە دەدرێت
نابێت بدرێت لە منداڵ بەڵکو لە دایکەکە دەدرێت 
دەبێت دایکەکە لەژێر چاودێری ووردابێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەپاش لێدانی دەرزییەکە. ئەگەر بەبێ مەبەست درا لە دەمار دەبێت تاماوەی یەک کاتژمێر دایکەکە لەژێر چاودێری ووردابێت
ئەگەر هەستیارە بەرامبەر بە ماددەکە


مامەڵەکردن لەگەڵ دەرزییەکە
پرسیار لە دەرمانسازەکە بکە کە ئایا چۆن هەڵبگیرێت. لە سەلاجە یان ووردا
هەستیارە بەرامبەر بە ڕوناکی
نابێت فڕیی بەیتە ناو توالێت یان خاکەوە لەپاش یان پێش بەکارهێنانی
5379 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/05/2016