پیتی  S
Saxagliptin
ڕێژە
٢،٥ملگم، ٥ملگم وەک حەب

ناوی بازرگانی
Onglyza

بەکارهێنان
بەکاردێت بۆ کەسانی سەروو ١٨ساڵ کە تووشبووبێت بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.
بۆ کەسانێک کە ووەرزش و گۆڕینی شێوەی خواردنی یارمەتی جێگیربوونی شەکرەی خوێنی ناداتی یان مێتفۆرمین Metformin گوونجاو نییە بۆی.
یان لەگەڵ مێتفۆرمین

ژەمەدەرمان
٥ملگم یەک جار ڕۆژانە.
ئەگەر گوورچیلەت باش کارناکات دەبێت ٢،٥ملگم بخورێت
هیچ جیاوازیەکی نییە ئەگەر لەگەڵ نان خواردن دا بێت یان بە بێ نانخواردن.
نابێت لەتبکرێت یان بیشکێنیت

ووریابە
نابێت لەجیاتی ئینسۆلین بەکاربهێنرێت
ئەگەر تووشی شەکەتی دڵ بوویت

لەکاتی دووگیانی دا
زانیاری تەواو نییە لەسەری، نابێت بخورێت ئەگەر زۆر پێویست نەکات

لەکاتی شیردان دا
توانای تێپەڕبوونی هەیە بەشیری دایک دا، بەڵام نازنرێت تاچەند کار لە کۆرپەلە دەکات

کاریگەری لاوەکی
دابەزینی شەکرەی خوێن، گێژبوون، سک چوون، هێڵنج، هیلاکی، هەوکردنی بۆریەکانی هەناسە و میزوو میزەڕۆ و ئاڵووەکان. 

مامەڵەکردن لەگەڵ دەرمان دا
نابێت لەپاش بەسەرچوونی بەکاربهێنرێت
دوورلەدەستی منداڵ داینێ
فڕیی مەیەرە ناو خۆڵ یان توالیت
2035 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/06/2015