
سەلبیوتامۆل Salbutamol
-
ناوی تجاری :
ڤینتۆلین Ventolin
-
بەکاردێت
بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی رەبۆ ، چارەسەرکردنی تەنگەنەفەسی (گران ھەناسەدان ) ، ھەوکردنی کەم و درێژخایەنی بۆری ھەوا ، چارەسەرکردنی گرژبوون و تەسکبوونەوەی بۆری ھەوا ، ھەوکردنی سی یەکان ، نەخۆشی COPD، چارەسەرکردنی زۆربوونی ریژەی پۆتاسیۆم لە ناو خوین .
-
کاریگەری لاوەکی :
سەرئێشە ، لەرزین ، کەم بوونی پۆتاسیۆم ، ھێلنج ، خێرالێدانی دل ، ئازاری سک ، کۆکە ، پژمین .
رێژەی دەرمان : ئەگۆرێت بە گوێرەی لەش و تەمەن بۆیە دکتۆرەکە دیاری ئەکات .
-
شێوەکانی دەرمان :
حەب : ٢ ملغ ، ٤ ملغ ، ٨ ملغ
کبسول : ٢٠٠ مایکرۆگرام
شروب : ٢ ملغ ٥ مل
گیراوە : ٠.٠٨٣ % ، ٠.٥ %
بخاخ : ١٠٠ مایکرۆ ، ٢٠٠ مایکرۆ
-
ووریابە :
لە کاتی بوونی ھەر نەخۆشیەکی تر وەکو شەکرە و گەشکە و بەرزی فشاری خوێن پێویستە بە دکتۆرەکە بوترێت .
-
بۆ ئافرەتی سکپر :
ھیچ داتایەک لە بەردەستدا نیە کە کاریگەری ھەبێت لەسەر کۆرپەلە .
-
بۆ ئافرەتی شیردەر :
ھیچ داتایەک لە بەردەستدا نیە کە کاریگەری ھەبێت لەسەر شیرەکە یان تووشی ژەھراوی بکات کە دەدرێتە مندالەکە .
-
نابێت بە کاربێت لەگەل ئەم دەرمانانەی خوارەوە :
دەرمانەکانی دژە بەرزی فشاری خوێن
دەرمانەکانی دژە ھەستیاری
دەرمانی کاتیکۆلامینەکان .