پیتی  A
Acetyl salicylic acid
Arkivbild-_Mostphotosڕێژە

٧٥ملگم، ٨١ملگم، ١٠٠ملگم، ١٦٠ملگم، ٣٠٠ملگم، ٣٢٥ملگم ٥٠٠ملگم، ٦٥٠ملگم وەک حەب
١٢٥ملگم، ٢٠٠ملگم، ٣٠٠ملگم، ٦٠٠ملگم وەک شاف
٣٢٥ملگم، ٥٠٠ملگم وەک فوار


ناوی بازرگانی: Aspirin, Entrophen, Astrin, Bamyl, Magnecyl, Trombyl
-

نیشانەکانی

بەکاردێت لەکاتی سەریەشە، دانیێشە، تا، ئازاری ماسولکەکان، وە دەشتوانرێت بەکاربێت وەک ئازارشکێنێک لەکاتی ڕۆماتیزمەدا.

ھەروەھا بەکاردێت بۆ خوێن ڕوونکردنەوە دژی خوێن مەین و تۆپەڵ بوون

-

ژەمۆکەدان

وەک خوێن ڕوونکەرەوە


بۆ گەورە و سەروو ١٦ ساڵ
٧٥ملگم تا ١٦٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا
 
ئەگەر کەسێک جەڵدەی مێشک لێی داوە کە ھۆیەکەی بەھۆی دڵۆپە مەییوی خوێنەوە بووە ئەوا دەتوانرێت تا ٣٢٥ملگم ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا
 
بۆ ئازارەکانی تر
بۆ گەورە و سەروو ١٤ ساڵ
٥٠٠ملگم بۆ ١٠٠٠ملگم ٣ جار لە ڕۆژێک دا، زیاد لە ٣٠٠٠ملگم (کۆی گشتی) نابێت بخورێت لە ڕۆژێک دا
 
بۆ منداڵ کە کێشی لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ کغم دایە
٥٠٠ملگم یەک بۆ سێ جار لە ڕۆژێک دا
بەشێوەیەکی گشتی ١٥ملگم بۆ ھەر کیلۆ غرامێکی لەشی ٤ جار لە ڕۆژێک د
 
بۆ منداڵی ژێر ١٠ ساڵان نابێت
-
ھۆشداربە و وریابە
بۆ ژێر ١٦ ساڵ نابێت وەک خوێن ڕوون کەرەوە
بۆ ژێر ١٠ ساڵ نابێت وەک ئازار شکێنەکان
ئەگەر ڕەبووەت ھەیە

ئەگەر دڵەکزێت لەگەڵدایە (ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات)
ئەگەر بائاسانی خوێنت ناگیرسێتەوە
نابێت بەکاربھێنرێت لەگەڵ دەرمانە ئازار شکێنەکانی تر وەک  دەرمانەکانی NSAID واتا/بۆنمونە Ibuprofen, Diclofenac بەڵام دەتوانرێت بەکار بھێنرێت لەگەڵ Paracetamol
-
لە کاتی دووگیانی
نابێت بەکاری بھێنیت
-
لە کاتی شیردان
نابێت شیربەیت ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەکاری دەھێنیت
-
لە کاتی شۆفێری
کار لە شۆفێریت ناکات
-
زیانی لاوەکی
گرژ بوونی بۆری ھەناسە، ئازاردانی گەدە و ڕیخۆڵە،تووشی نەزیف بوونت دەکات
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ

فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
3964 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2015