
ڕێژە
١٥ملگم، ٣٠ملگم وەک حەب, شرووب، کەپسوول
ناوی بازرگانی: Lanzo, Nixacide, Prevacid, Lanfast, Lansomid, Lanzor
-
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ چارەسەری برینی گەدە، برینی دوانزە گرێ، وە بۆ گەرانەوەی ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک GERD، دڵە کزێ، وە بەکاردێت بۆ ڕێگری کردن لە دروست بونی ئازار لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانەکانی NSAID واتا/بۆنمونە Ibuprofen, Diclofenac, Acetyl salicylic acid.
ھەروەھا بەکاردێن بۆ لەناو بردنی بەکتریای (Helicobacter pylori) کەدەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزە گرێ بۆ زانیاری زیاتر لەسەری Clarithromycinبخوێنەرەوە
-
ژەمۆکەدان
١٥ملگم بۆ ٣٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ٤ ھەفتە ئەگەر چاک نەبوویتەوە تا ٤ ھەفتەی تر بەکار دەھێنرێت.
-
ھۆشداربە و وریابە
ئەگەر توشی سکچوون بویت لەکاتی بەکارھێنانی دا ئەوا یەکسەر پەیوەندی بکە بە دکتۆرەکەتەوە
ئەگەر زیاد لە ساڵێک بەکاری بھێنیت کار لە ئێسقانت دەکات وە شکاندنی ئێسقانت ئاسان دەبێت، لەگەڵ دکتۆرەکەت باسی داخقرانی ئێسقانت بکە
-
لە کاتی دووگیانی
بەھۆی کەمی زانیاری لەسەری بەکار نەھێنرێت باشترە
-
لە کاتی شیردان
دەبێت ھەڵبسەنگێنرێت ئایا سودی زیاترە ؟ توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیردا
-
لە کاتی شۆفێری
کار لەشۆفێریت ناکات
-
زیانی لاوەکی
ھێڵنج دان، سک چوون، ئازاری سک، ڕشانەوە، ڕژێنەرەکانی جگەرت بەرز دەکاتەوە، ھیلاکی، خوران، سەر ئێشە، گێژ خواردن
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی