
بەربوونی خوێن لە لووت و چارەسەرکردنی
ئا/ د. سۆران محمد غریب
لووت ئەو بەشەی لەشە کە دەوڵەمەندە بە ملولەکانی خوێن، ھەروەھا ھەڵکەوتەکەی لە شوێنێکی ھەستیاری دەموچاودایە، بۆیە ھەر پەستانێک لەسەر دەموچاو دەبێتە ئازاردانی لووت و سەرئەنجامەکەشی خوێن بەربوونیەتی.
خوێنبەربوونی لووتیش دوو جۆرە، ھەندێ جار بەردەوامە و ھەندێ جارێش تەنھا خوێن بەربوونێکی سادەیە، کە ڕوو دەدات لە ئەنجامی وشکبوون و شکانی پەردەکانی لووت، ئەمەش شتێکی باوە بەتایبەتی لە ناوچە وشکەکان، یان لە مانگەکانی زستاندا کاتێک ھەوای ناو ماڵەکان وشک و گەرم دەبێت بەھۆی گەرمکارە وشکەکانی وەک ھیتەر. ھەروەھا ئەوکاسەنەی کە دەرمانی ئەسپرین و وارفارین یان ھەر دەرمانێکی دژی ھەوکردن بەکار دەھێنن، کە لەم بارەدا پەستانێکی کەم لەسەر لووت دەبیتە ھۆێ خوێن بەربوونێکی بەرچاو.
تووشبوون بە خوێنبەربوونی لووت ئەگەری زۆر زیاترە لە مانگە ساردەکانی زستاندا، کە نەخۆشی ھەوکردنی قوڕگ زۆر بەربڵاوە، بەتایبەتی چونکە لەم وەرزەدا ئاڵوگۆری ھەوا زۆرترە.
ئەمانەش چەند ھۆکارێکن کە ئەگەری خوێنبەربوونی لووت زیاتر دەکەن:
-ھەوکردن.
-برینداربوونی لووت، وەک پەنجەکردن بە لووتدا بە تایبەتی لە منداڵان.
-بەرزی پەستانی خوێن.
-ئالوودەبوانی ماددە کھولییەکان.
-گۆڕانی ھۆڕمۆنەکان لە کاتی دووگیانیدا.
-چەند ھۆکارێکی تریش کە بە ڕادەیەکی کەمتر کاریگەرییان دەبێت وەک بۆماوەیی.
ڕێگاکانی چارەسەرکردنی:
زۆربەی خەڵکی دەتوانن بەبێ چونە لای پسپۆڕی تایبەتی و بە بەکارھێنانی ئەم چەند ڕێگا سەرەتاییە، خوێنبەربوونی لوتیان چارەسەر بکەن:
1.گوشینی ھەموو بەشە نەرمەکەی لووت لەڕێگەی دوو پەنجە گەورەی دەستەوە.
2.پەستانێکی تاڕادەیەک زۆر بخەرە سەر بەشە گوشراوەکە بەرەو ئێسکی دەموچاو واتە بۆ خوار و بۆ ناوەوە.
3.چەمانەوە بۆ پێشەوە و ڕاگرتنی سەر لە ئاستێکی ڕێکدا، چونکە ئەگەر سەر بۆ دواوە بچەمێنرێتەوە، ئەوا دەبێتە یارمەتیدەر بۆ گەڕانەوەی خوێنەکە بۆ ناو قوڕگ و بۆری ھەوا سەرئەنجام دەبێتە ھۆی ھێڵنج دان و گیرانی بۆری ھەناسە.
4.بەو شێوەیە لووتت ڕابگرە بۆماوەی پێنج خولەک و بەپێی پێویست دووبارەی بکەرەوە تا خوێن بەربوونەکە دەوەستێ.
5.لەکاتی دانیشتن ھەوڵبدە سەرت لە ئاستێکدا بێ بەرزتر لە دڵت.
6.دانانی سەھۆڵ لەسەر لووت و ڕومەت، بە شێوەیەک کە سەھۆڵەکە لەناو خاولییەک یان پارچەیەک پەڕۆدابێت