پیتی  ف
فتــــق
Hernia

ئەو کۆمەڵگەیەی ئێمە ، کۆمەڵگەیەکی شەرمن و دواکەوتووە ، ئەو شتانەی کە زۆر جار بە قازانجی خۆی تەواو دەبێت لێیان دەسڵەمێتەوە و خۆیان لێ بە دوور دەگرێت ، جا لەو ڕاستە ڕا ، خوا بەو ڕۆژە نەکات ھەر یەکێک لە ئێمە توشی جۆرە نەخۆشیەک بین بەھەست و بیری خۆمان وا بزانین مایەی عەیب و شورەیی یە ، گەر ڕۆژێک دکتۆرێک بەو حاڵەمان بزانێ وەک چۆن ، چەندان جار دیتومانە کە نەخۆش دێتە لای پزیشک و بە چ ڕویەک دەیەوێ ھەستەکەی خۆی بۆ دەرببڕێ ، یان دەکەوێتە تکا و داواکاری کە خزم و کەسو کاری خۆی بەو حاڵەی کە ئەو تێ ی دایە نەزانن .
ئەو نەخۆشیەی کە ئەمڕۆ دەمانەوێ باسی بکەین ھێندە شاراوەیە لە نێو خەڵک کە دەتوانین بڵێین ھێندەی نەماوە ناوی خۆی ون بکات و بیێتە وشەیەکی عەیبە ( فتق ) واتە ئەو نەخۆشیە لە ھەردوو ڕەگەزی مرۆڤ دا دەردەکەوێ و ھەردوکیان ئەگەری توش بونیان ھەیە ، بە شێوەی ھەڵاوساوییەک دەردەکەوێً یان لە دەوری ناوک یان بە زۆری لە خوارەوەی ناوک زۆر ھەستی پێ دەکرێت و زیاتر خەڵک توشی ئەو ناوچەیەی دەبێت کە لە زاراوەی پزیشکی دا کراوە بە پێنج جۆری سەرەکی کە ھەر یەکەیان شوێنی تایبەتی خۆی بۆ دانراوە ، ئەو شوێنانە ئەگەر ھەر کەسێک مەبەستی بێت زۆر بە ئاسانی و زۆر بە ڕونی دەتوانی دیاریان بکات و شوێنەکەیان زۆر ناسراون لە لای خەڵک، کە ئەوانیش بریتین لە :
• Inguinal hernia کە شوێنەکەی بریتی یە لە ڕاستی گورچیلەکان .
• Umbilical hernia کە ئەویش دەکەوێتە دەوری ناوک .
• Femoral hernia کە ئەویش بریتی یە لە ناوچەکانی ڕان .
• Epigastria hernia ی لە ئاستەکانی گەدە دەردەکەوێت .
• Incisional hernia کە ھەر دوولاتەنیشتەکانی سک دە گرێتەوە .
ئەوە ئەو شوێنانەن کە لە مرۆڤ زۆر شیاون بۆ ھەڵاوسانی ئەو جۆرە نەخۆشیە ، ڕەنگە زۆرێک وا لێکی بدەونەوە کە پەیوەندی کردارەکانی جنسی یەوە ھەیە و ئیتر پەکی دەخات بەڵام ئەوە دورە لە ڕاستی و ھیچ وانی یە وەک ئەوەی خەڵک لێکی دەداتەوە ، بەڵام ئەوەندە نەبێت شوێنەکەی تۆزێک بۆخەڵک ھەراسانە کە ئەگەر نا نەخۆشیەکە ، نەخۆشیەکی زۆر باوە و ھەمیشە زۆر سادەیە و لە سەرەتاکانی توش بونی دا ئەو ھەڵاوساوەیە وەک تورەکەیەک دەردەکەوێت کە دەکرێتە سێ بەشی سەرەکی یەوە وەک ( سەر و مل و پێکھاتەی ناوەوەی ) کە ھەر یەکەیان بەرپرسیارە لە جۆرە فرمانێک بەڵام خەڵک ئەو جۆرە نەخۆشی یە کە بە شێوەی ھەڵاوساوی یە بە ھۆی پاڵ نان بۆ بەشی سەرەوەی سک ون دەکات و دەیشارێتەوە بۆ ئەوەی دیا نەبێت ، کەچی دوای لێ ی پیس دەبێت و بۆی ھەیە لێ ی ببێتە لاڕەشە و ئیتر حاڵی زۆر خراپ دەبێت و ئازاری بێ ئەندازە لێ پەیدا دەکات کە توانای نامێنێ و ناچار خۆی دەداتە دەستی پزیشک .
ئەو نەخۆشیە بە ھۆی پاڵە پەستۆی سەر پێکھاتەکانی لەش بە تایبەتی ژێرەوەی سک و ناوەوەی ھەر دوو سەرووی قاچەکانی توش دەبێت ، بەڵام تکایە تۆی دایک و و باوکانی خۆشەویست ژیانی ھەموومان گرینگی یەکی زۆری ھەیە پۆ پارێزگاری لە ژیانی خۆمان لە بوارەکانی پزیشکی دا سڵ نەکەینەوە و بە گیانێکی لە خۆبوردوویی یەوە بە پیری یەوە بچین بۆ چارەسەر کردنی .

-

ھۆکارەکانی توش بوونی ئەو نەخۆشیە :

• کۆخە و پشمین چونکە لە ھەردوو بار دا ماسولکەکانی سک توشی خۆ ڕەق کردن و گر١ بوون دێن و پەستانێک لە سەری دروست دەبێت .
• زۆر بوونی قورسایی لەش زیاد لە ئەندازەی کە پێویستی یەتی .
• قەبزی کە ئەویش لە کاتی چونە سەر ئاو دا ناو پۆشی ڕیخۆڵە و ماسولکەکان ئازار دەدات لە کاتی خۆ ڕزگار کردن لە پیسایی .
• ئافرەتی دوگیان کە کشانی ماسولکەکانی ژێرەوەی سک بە ھۆی گەشەی کۆرپەلەی ناو سکی .
• کار کردن لە ماسولکەکانی لەش بە بەردەوامیەتی و بێ پشوو دان
3916 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
1