پیتی  ف
فه‌قه‌ڕات
فەقەڕات

(فەقەڕات) زاراوەیەکە بە ھەڵە لە نێو خەڵکی بەکاردەھێندرێت، لە وشەی "فقرات"ی زمانی عەرەبی ھاتووە، کە ئەمیش کۆی وشەی "فقرە"یە، واتە بڕبڕە. کەواتە ھەموومان فەقەڕاتمان ھەیە! زۆرێک لە خەڵکی وشەی فەقەڕات بەکاردەھێنن بۆ ھەر ئازارێکی پشت! واتا ئەگەر ئازارێکیان ھەبێت لە پشتیان ئەوا فەقەڕاتیان ھەیە، ھەندێکی تر لە خەڵکی بۆ بارێکی تایبەتی پشت بەکاردەھێنن ئەویش خزینی یا خلیسکانی یا شکانی دیسکی نێوان بڕبڕەکان یا خودی بڕبڕەکان. ئازاری پشت یا پشت ئێشان، بارێکی باوە، یەکێکە لە ھەرە ھۆکارە باوەکان کە خەڵکی بۆ چارەسەری سەردانی پزیشک دەکەن. ئازای پشتیش جۆری زۆرە، لەوانەیە ئازارەکە وەک ئازاری رەقبوونی ماسولکە بێت "التشنج" یا وەک چەقۆ و گولە وەشاندنبێت یا لەوانەیە ئازارەکە وەک سووتانەوە بێت و بداتەوە بەشی پشتەوەی رانەکان، دەکرێت ئازاری پشت مەودای جووڵەی پشت کەم بکاتەوە یا کەسێک نەتوانێت بە قیت و راستی بوەستێت. ھەر ئازارێکی پشت لە چەند رۆژێک بۆ چەند ھەفتەیەکی کەم بخایەنێت بە ئازاری پشتی تازە یا نوێ دادەندرێت. ھەر ئازارێکیش کە زیاتر لە ٣ مانگی خایاند بە ئازاری پشتی درێژخایان دادەندرێت. زۆربەی زۆری ئازارەکانی پشت خۆی لە خۆیان بەرەو باشی دەڕۆن و نامێنێن لە ماوەی ٤ بۆ ٦ ھەفتە بە ئەنجام گەیاندنی چەند کار و کردارێک لە ماڵەوە "لە خوارەوە باسکراوە". چارەسەری پزیشکیش بەندە لەسەر ھۆکاری دروست بوونی ژانەکە، ھەرچی نەشتەرگەرییە زۆر بە دەگمەن پێویستە وەک رێگا چارەیەک، ئەگەر پێویستیش بوو بە دوا رێگا چارە دادەندرێت لە چارەسەری ئازاری پشت.

-

ھۆکارەکانی دروست بوونی ئازاری پشت
باوترین ھۆکاری دروست بوونی ئازاری پشت بریتییە لە ئازاردانی ماسولکە یا بەستەرەکانی پشت. ماسولکە و بەستەرەکانی پشت بۆ زۆر ھۆکار ئەزیەت دەخۆن، لەوانە؛ ھەڵگرتنی قورسایی بە شێوەیەکی نادروست، وەستان و دانیشتن بە نادروستی، زیادی کێش. ھەروەھا دەکرێت ھۆکاری ئازاری پشت بریتیبێت لە باری ترسناک وەک شکانی بڕبڕەی پشت یا دیسکی بڕبڕەی پشت، یا تووشبوون بە نەخۆشی بەکتریایی..ھتد.

ھەندێک لە ھۆکارە باوەکانی ئازار پشت؛
- ھەڵگرتنی قورسایی بە نادروستی.
- وەستان و دانیشتن بە نادروستی.
- زیادی کێش
- شکانی بڕبڕەی پشت.
- خلیسکانی دیسکی بڕبڕە.
- ھەوکردنی گورچیلە.
- قەڵەوی.
- سەوەفان.
- خورانی ئێسکی بڕبڕەی پشت.
- دووگیانی.
- خەمۆکی و پەستانی دەروونی.

-

کەی سەردانی پزیشک یا نەخۆشخانە بکرێت بۆ ئازاری پشت؟
ü پێویستە کت و پڕ سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتن بکرێت ئەگەر کەسێک دووچاری ئازارێکی پشتی سەخت بوو دوای رووداوێکی ھاتووچۆ یا بەربوونەوە لە بەرزایی یا ‌ بەربوونەوە لە وەرزشکردن.
ü ھەروەھا پێویستە سەردانی پزیشک یا نەخۆشخانە بکرێت بۆ ئازاری پشت ئەگەر؛
- ئازارەکە بەردەوام و سەخت بوو، بە تایبەتی لە کاتی شەو لە درێژبوون.
- ئازارەکە دایەوە بەشی پشتەوەی رانەکان.
- لەگەڵ ئازارەکە بێ ھێزی پەلەکان و مێروولەکردنت بەدیکرد لە یەک قاچ یا ھەردوو قاچ.
- کێشەی میز کردن یا پیسایی کردنت ھەبوو.
- تا و دابەزینی کێشی لەگەڵ بوو.

-

ھەندێک ئامۆژگاری بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پشت لە ماڵەوە

خۆ درێژکردن لەسەر زەوی لەسەر پشت، چۆکەکان و ھەروو جومگەی کلۆتەکانت بە گۆشەی ٩٠ بنوشتێنەوە و قاچەکانت لەسەر کورسیەک دابنێ "وەک لە وێنەیخوارەوە نیشان دراوە"، ئەمە رێگایەکە بۆ لابردنی پەستان
لەسەر بڕبڕەی پشت.
- بەکارھێنانی گەرمی یا ساری بۆ کەم کردنەوەی ئازار.
- ئازار شکێنێک وەربگرە وەک پاراسیتامۆل یا ئیبۆپڕۆفین "پڕۆفین"، پڕۆفین بۆ ماوەیەکی کاتی بەکاردەھێندرێت، ئەگەری روودانی ئاڵۆزییەکانی پڕۆفین زۆرە ئەگەر بە بڕ زۆر و ماوەی درێژخایەن بەکاربھێندرێت.
4560 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1