قلیشی زمان (Fissure Tongue)
**وەک لای ھەمووان ئاشکرایە و بینیومانە ڕەنگە ھەندێکمان ھەمان بێت ئەویش (قلیشی زمان)ە .
لێرەدا باسی قلیشی زمان و ھۆکار و نیشانە و چارەسەرەکانی دەکەین .
*** (قلیشی زمان) چییە؟
زمان ئاسایی ڕوویەکی تەختی ھەیە و لە کۆمەڵێک خانەی دڕێژ بوو پێکھاتووە . قڵیشی زمان بە شێوەیەکی دیار و ئاشکرا بریتیە لە درزێک یان قڵیشێک لە ناوەڕاستی زمان دروست دەبێ لەسەر ڕووی زمان بەشێوەی قڵیش دەردەکەوێت.
*** ھۆکارەکانی قڵیشی زمان چییە؟
تا ئیستا ھیچ توێژینەوەیەکی وردمان نییە لەسەر ھۆکارەکانی دروست ببونی قڵیشی زمان . ھەرچۆنێک بێت وا بیر لە قڵیشی زمان کراوەتەوە کە چەند گۆڕانکارییەکی جیاوازە بەسەر زماندا ھاتووە بۆتە ھۆی دروست بووی ئەو بارودۆخە .
ئەو ھۆکارانەی کە بە شێوەیکی گشتی زانراون؛
١)قڵیشی زمان زۆرکات پەیوەندی بە بۆماوەییەوە ھەیە . بە شێوەیەکی سەرەکی لەو کەسانە دەردەکەوێ کە لە مێژووی خێزانەکەیندا ھەبووبێ بە درێژای چەند وەچەیەک لەخێزانەکەدا گواسرابێتەوە .
٢)قڵیشی زمان ھاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک نەخۆشی دەردەکەوێ وەک ؛
نەخۆشی داون(مەنگۆلی) (Down syndrome) کە ئەمە نەخۆشییە جینیە لە ئەنجامی تیکچوونی کرۆمۆسۆمی ٢١ە لەبەرگرتەنەوە سێ جاری ئەو کرۆمۆسۆمە لە جیاتی دوو جار ، ئەم نەخۆشییە ئاسایی دەبێتە ھۆی گۆران لە باری لەشی و مێشکی .
ھەروەھا نەخۆشی (Melkersson-rosethal syndrome) کە نەخۆشییەکی دەمارییە و دەبێتە ھۆی تێکچوونی ناوەندە کۆئەندامی دەمار . کەسی نەخۆش ئاسایی کۆمەڵێک نیشانەیی تێدا دەردەکەوێ وەک دروست بوونی قڵیشی زمان و ئارەقکردنەوە لە ڕووی دەم و چاو ، ئەم نەخۆشیە شیوەیەکە لە شێوەکانی ئفلیچی.
*** نیشانەکانی ھەبوونی قڵیشی زمان چین؟
قلیشی زمان ئاسایی و بە چاو لەسەر ڕووی زمان دەبینرێ .
کە ئەم قڵیشانە ئەبێتە ھۆی جیاکردنەوەی پێکھاتەکانی زمان وە بە دڕێژای زمان دەردەکەوێ . کە زۆر بە کات ئەقڵیشانە زۆر و بەسە تەواوی زماندا دەبەش بوون کە شتێکی تەندروستە.
قڵیشەکانی زمان بە ئاشکرا بە چاودەبینری کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ دەسنیشان کردن و چارەسەر کردنی لە لایەن پزیشک یان پزیشکی ددان. قڵیشەکانش بە ئاراستەی زمانن و زمان دابەش دەکەن بۆ لای راست و چەپ.
*** چۆن چارەسەری قڵیشی زمان دەکرێ؟ یاخود
*** چۆن مامەڵەی ڵەگەڵ بکەین ؟
بە شێوەیەکی گشتی قڵیشی زمان پێویست بە چارەسەر ناکات . ھەرچۆنێک بێت پێویستە لەسەرمان گرنگی بە تەندروستی دەم و ددانمان بدەین . ئەویش بە شۆردنی رووی سەرەوەی زمان بۆلابردنی پاشماوەیی ئەو خۆراکانەی لەسەری بەجێ ماوە بە شۆردنی دەبێتە ھۆی لابردنی ئەو بەکترییانەی کە توانایان ھەیە لەسەر ڕووی زمان گەشەبکەن و قڵیشی زمان دروست بکەن و ھەستیاری ھەناسە و پوکانەوەی ددان دروست دەکەن .
** لەکۆتایدا ئەتوانین بڵێین کە بارەکانی قڵیشی زمان ھەموو کات مەترسیدار نییە تەنھا ڕەنگە ھەستیاری و ناڕەحەتی لە زماندا دروست بکات .
** پارێزگاری کردن لە دەم و ددان و شۆردنی ڕۆژانە و سەردانکردنی پزیشک ساڵی دوو جار تەندروستیەکی باش پێدەبەخشێ.