نەخۆشی گەنم Celiac disease
نەخۆشی گەنم چیە؟
جۆرێکە لە جۆرەکانی (Automune disease)
کە بەرگری لەش ھێرش دەکاتەوە سەر خانەکانی لەش، بەھۆی پڕۆتینێک کە بەرگری لەش بە بێگانە دەیناسێنی کە لە گەنم و جۆ و ھەرزندا ھەیە بە ناوی(glutin).
کە دەبێتە ھۆی تێکچوونی ناوپۆشی ڕیخۆڵە.
ڕیخۆڵەکان دەپوکێنەوە و کورت دەبنەوە و ساف دەبن.
ئەم نەخۆشیە زیاترو بەتایبەت لەمنداڵی شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەست پێدەکات ھەندێ جاریش مرۆڤی گەورە تووشی دەبێت لەتەمەنێکی مام ناوەندەوە تووش دەبێت .
نیشانەکان:
۱_سکچوون و ھەڵئاوسانی سک
۲_کەمبوونی ماددەی ئاسن
۳_داخورانی ئێسکەکان
٤_شکانی بێ ھۆکاری ئیسکەکان
۵_کەمبوونی کالیسیۆم و ڤیتامینەکان
٦_لاوازی و ھیلاک بوونی بەردەوام
۷_تێکچوونی سوڕی مانگانەی خانمان
۸_خەمۆکی
دەست نیشان کردنی نەخۆشی گەنم :
۱. پشکنینی خوێن بۆ دیاری کردنی دژە تەنی گلووتین, ھەندێ جار بەزۆری لە منداڵی ژیر تەمەن ٢ ساڵ ئەم پشکنینە نەخۆشییەکە دەست نیشان ناکات.
۲. نازووری ریخۆڵە کە زۆربەی جار بەم نازوورە نەخۆشییە دەست نیشان دەکرێت.
چارەسەر :
ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی بەرگری لەشە وە ھەروەھا بۆماوەییە بۆیە ھیچ چارەسەرێکی نیە،تەنیا جارەسەر خۆپاراستنە لەو خواردنانەی کە پڕۆتینی(glutin) ی تێدایە
وەک(گەنم و جۆ و ھەرزن...)
. وەرگرتنی ڤیتامینەکان بە زۆری ڤیتامین(E, B١٢, D, B٩,) لەگەڵ کالیسیوم و مادەی ئاسن.
ڕێنمایی:
۱_ دوورکەوتنەوە لە ھەموو جۆرەکانی نان
۲_نەخواردنی کاڵباس و کەباب و مەعکەڕۆنی
۳_دوورکەوتنەوە لە خواردنی گەنم و جۆو ھەرزن
٤_دوورکەوتنەوە لەو شیرینیانەی کە بە ئارد دروست دەکرین.