
دەوالی، بریتیە لەگەورە بوونێکی بەردەوامی بۆری خوێن کە لەژێر پێستدا دروست دەبێت و لەشێوەی کرمدایە و ھەندێک جار ڕەنگی (شین ،پەمەیی ، مۆر) دەردەکەوێت و ئەم نەخۆشیە زیاتر تووشی ژنان دەبێت بەراورد بە پیاوان.
ھۆکاری دەوالی چیە ؟
د.ئارام بارام : زۆربەپێوەوەستان و ماندووبوونێکی زۆرھۆکارن بۆ دروست بوونی نەخۆشی دەوالی یان قەڵەوی و بەھەمان شێوە زۆربەی ئەوکەسانەی قەڵەون تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن ، ھەروەھا بوونی نەخۆشی لەناوسک یان حەوز بۆنموونە (لیمفەگرێکان، ڕەحم ، گرێ لەسەر بۆرییەکانی ناوسک) ئەوانیش ئەگەری دروست بوونیان ھەیە بەونەخۆشییە.
جۆرەکانی دەوالی چیە ؟
د.ئارام بارام : نەخۆشی دەوالی بەشێوەیەکی ناشرین لای ئافرەتان دەبینرێن کەلە پێ و دەستدا دەردەکەون و چەند جۆرێکی ھەیە وەک (لولەیی ژێرپێست) کەئەم جۆرەیان لەژێرپێستدا لولپێچییە ولە شێوەی کرمدایە و جۆری (لولە و دەمار) ئەمەش لولەییە و دەمارەکە دەتەقێت و جۆری (کێشانی دەمار) دەمارەکە دەکشێت بەو جۆرە لولە دەمار دروست دەکات و جۆری (دەوالی برین) دەوالیەکە کاتێک دەتەقێت دەبێت بە برین لە ژێرپێستدا وھەروەھا جۆری ( خوێن بەربوون) ئەم جۆرەیان مولولە خوێنەکان کاتێک دەتەقن ئەو کەسە تووشی خوێن بەربوون دەکات و (خوێن بەربوونی بەردەوام) کەسەکە تووشی خوێن بەربوونێکی بەردەوام دەکات و چاک بوونەوەی زۆر زەحمەت دەبێت.
ماوەی نەخۆشی دەوالی و زیانەکانی چین ؟
د.ئارام بارام : ئەم نەخۆشییە لەگەڵ گەورەبوونیدا زیانی دەبێت بەجۆرێک کەلەھەندێک کەسدا (١ملم) یان زیاترە بەپێی گەورەبوونیشی ئازار دروست دەکات ، ئافرەتانی دووگیان دەوالیان تووش دەبێت بۆنمونە ئەگەر پێش دووگیانی (١ملم) بێت ئەوا لەکاتی دووگیانیدا ڕێژەکەی بەرزدەبێتەوە بۆ (١٠ملم) ئەوکات کڵۆیەک لەخوێندا دروست دەکات و زیان بەتەندروستی دایک و منداڵەکە دەگەیەنێت ھۆکارەکەشی گەورەبوونی ڕەحمی دایکە لەکاتی منداڵبوونیدا کەفشاردەخاتەسەر بۆری خوێن و بەمەش خوێن ناگەڕێتەوە لەگەڵ مانگەکانی دووگیانیدا ڕێژەکە زیاد دەکات.
خۆپاراستن و چارەسەرەکانی نەخۆشی دەوالی چیە ؟
د.ئارام بارام : خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لەخواردنی چەوری و شیرینی و حەپی رێگرتن لە دووگیانی ھۆکارە بۆ دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بە دەوالی و ھەروەھا دەبێت ھەوڵ بدرێت زۆر بەپێوە ڕانەوەستیت و پێ خستنە سەرپێ زیانی دەبێت ، نەشتەرگەری و ڕێگای لیزەر یەکێن لە چارەسەرەکانی دەوالی.
بەپێ ی ئامارێک ئەو نەخۆشانەی سەردانی ئەم پزیشکەیان کردووە دەرکەوتووە (%٧٠ ) تووشبووانی دەوالی ئافرەتن و (%١٠-٢٠)پیاوانن بەمەش دەرکەوتووە ڕێژەی تووش بوون بەو نەخۆشیە لەئافرەتان زیاترە وەک لە پیاوان.
سەرچاوە
سایتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "dohsuli"