پیتی  ل
هه‌وکردنی ئاڵووه‌کان (له‌وزه‌تێن )
د. سۆران محمد غریب
ھەوکردنی ئاڵووەکان (لەوزەتێن )

بریتییە لە ھەوکردنی ئاڵووەکان بە ڤایرۆس یا بەکتریا. زۆربەی بارەکانی ھەوکردنی ئاڵوو ھۆیەکەی بریتییە لە ڤایرۆس کە لەماڵەوە دەتواندرێت خۆ چارەسەر بکرێت. بەڵام ھەندێک جار ھۆیەکەی بریتییە لە بەکتریا کە پێویستی بە دژە بەکتریا ھەیە. چارەسەری نەشتەرگەری بۆ ھەوکردنی ئاڵوو تەنھا لە چەند بارێکی دیاری کراو بە ئەنجام دەگەیەندرێت، زۆر گرنگە ئاڵووەکان بپارێزرێن چونکە وەک پاسەوان وان لە بۆشای دەم.

-

نیشانەکانی
- سوورھەڵگەڕان و ئەستووربوونی ئاڵووکان.
- سپی ھەڵگەڕانی رووی ئاڵووکان.
- ئازار لە کاتی قووتدانی خواردن.
- ژانە سەر.
- تا و لەرز.
- گەورەبوونی گرێ لیمفاویەکانی مل و چەنەگە.
- کەوتنی دەنگ.
- ھەندێک جار ژانە زگ لە منداڵان.

-
کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟
ھەوکردنی ئاڵووەکان زۆر مەترسیدار نییە، بەڵام ئەگەر چارە نەکرێت ئالۆزی لێدەکەوێتەوە. سەردانی پزیشک بکە ئەگەر؛
- ئازاری گەروو لە ٤٨ کاتژمێر زیاتری خایا‌ند.
- پلەی گەرمی لەش زیاتر بوو لە ٣٩ پلەی سلیلۆزی.
- نەتوانینی قووتدانی خواردن.
- ئەگەر ژانە ‌زگ یا رشانەوە ‌ھەبوو.
- ئەگەر مل رەق بوو روویدا.

-
ئاڵۆزییەکانی
ئەگەر چارەنەکرێت ئەوا لەوانەیە ببێتە ھۆی گیرانی رێڕەوی ھەناسە لەبەر زۆر ئەستووربوونی. ھەندێک جار دەبێت ھۆی کۆبوونەوەی کێم لەنێوان ئاڵووەکان و شانەکانی دەوروبەر کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی قونێر (دوومەڵ). ھەروەھا ھەندێک جار (بە تایبەتی لە جۆری بەکتریایی) دەبێتە ھۆی ھەوکردنی گورچیلەکان یا جومگەکان.

-
چارەسەری لەماڵەوە
- شلەی زۆر بخۆرەوە، شلەی گەرم وەک شۆربا یا چای.
- غەرغەرە بکە بە خوێواوی گەرم، چارەگە مڵاکێکی چای لە خوێ تێکەڵ بکە لەگەڵ پەرداخێک لە ئاوی گەرم.
- لیمۆ و ھەنگوین تێکەڵ بکە لە پەرداخێکی ئاوی گەرم ئیجا بیخۆرەوە. بەڵام بۆ منداڵی بچووکتر لە ساڵێک نابێت ئەمە بکرێت.
- دووربە لە جگەرکێشان و دووکەڵی جگەرە.
پشوو بدە بە دەنگت – قسە مەکە.

 
5892 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1