باڕێتس ئێزۆفێیگس
مەبەست لە باڕێتس ئێزۆفێیگس چییە؟
مەبەست لە "باڕێتس ئێزۆفێیگس" گۆڕانی نائاسایی ڕەنگو پێکھاتەی سیللوولەکانی ماسولکەی بەشی خوارەوەی قوریژنک وەک ئاکامی کارتێکەریی درێژخایەنی ئەسیدی گەدەیە. گەڕانەوەی درێژخایەنی ئەسیدی گەدە بۆ ناو قوریژنک زۆرتر بە ھۆی نەخۆشیی ڕفڵاکس ئێزۆفاگیت دەبیندرێ.
ھۆیەکانی "باڕێتس ئێزۆفێیگس" کامانەن؟
ھۆی ئەم نەخۆشیییە بە وردی جارێ ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام ئەم حاڵەتە زۆرتر لەو کەسانەی کە نەخۆشیی ڕەفڵاکس ئێزۆفاگیتیان ھەیە دەبیندرێ.
نیشانەکانی "باڕێتس ئێزۆفێیگس" کامانەن؟
دڵەکزە،
دژواریی بۆ قووتدانی خواردەنو خواردنەوە،
گەڕانەوەی خۆراکی ھەزمنەکراوە بەرەو دەم،
خوێنرێژیی،
بێئیشتیایی،
دابەزینی نائاسایی قورسایی لەش.
ئاڵۆزیییەکانو مەترسیی ئەم نەخۆشیییە کامانەن؟
"باڕێتس ئێزۆفێیگس" ڕادەێ مەترسیی شێرپەنجەی قوریژنک بە شێوەیەکی بەر چاو لە ٣٥ تا ١٢٥ دەباتە سەر. پێشنیار دەکرێ لەو کەسانەێ کە ڕەفڵاکس ئێزۆفاگیتیان ھەیە بە تایبەتیی لە پەنجا بەرەو ژوور ساڵێ جارێک گاسترۆسکۆپیی بکەن.
دوکتور بۆ دیارییکردنی ئەم نەخۆشیییە چی دەکا؟
بو دیارییکردنی ئەم نەخۆشیییە دوکتور دوای تێروانینی لەش، لە وێنەگرتن لە کاتی خواردنەوەی ماددەی باریۆم، گاسترۆئندسکۆپییو نموونەگرتن لە سیللولەکانی قوریژنک کەڵکوەردەگرێ.
ئەم نەخۆشیییە چۆن چارە دەکرێ؟
ئامانجی سەرەکیی لە دەرمانی ئەم نەخۆشیییە پێشگریی لە پێکھاتنی شێرپەنجەی قوریژنکە. دەواگەڵیک وەک نێکسیووم و ئۆمیپرازۆل بۆ ھێنانەخوارەوەێ ئەسیدی گەدە، نەشتەرگەریی، پارێزگرتنێکی باش، کۆنتڕۆڵی قورسایی لەشو وەلانانی جگەرە رۆڵێکی بەرچاو لە دەرمانی گەڕانەوەی ئەسیدی گەدە بۆ قوریژنک دەگێرێ.
لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە