پیتی  گ
ئاشڵازیا
ئاشڵازیا 

ئاشلازیا چی‌یە؟
بە ‌تێکچوونی حەرەکەتی ئاسایی ماسولکەی سافی قوریژنک کە دەبێتە ھۆی ڕۆنەچوونی خواردەمەنی بەرەو گەدە، ھەروەھا نەکرانەوەی تەسکیی خوارەوەی قوریژنک (بازنەیەک لە ماسولکە لە نێوان قوریژنک و گەدەدا) ، ئاشڵازیای  پێدەکوترێ.   

ھۆیەکانی ئاشڵازیا  کامانەن؟

ھۆیەکانی سەرەکیی ئەم نەخۆشیی‌یە نەناسراون. بەڵام لەوەدەچێ فاکتۆرگەلی چڵکیی، زگماکیی یان دەزگای بەرگریی لەش بەو چەشنە کە بە جێی بەرگریی لە مرۆڤ بە شێوەیەکی نائاسایی ھێرش بباتە سەر لەشی ئەو کەسەو کاری عەسەبەکان‌و ماسولکەی قوریژنک تێکدا، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پێکھێنانی ئەم نەخۆشیی‌یە بە تایبەتیی لە شێواندنی ئەرکی ڕێکوپێک‌خستنی حەرەکەتی شەپۆلیی ماسولکەکان لە لایەن عەسەبەکانی بێ. حەرەکەتی شەپۆلیی ماسولکەکان ھۆی حەرەکەتی پاروی خۆاردراو لە سەرەوی قوریژنک بەرەو گەدەیە.

نیشانەکانی ئاشڵازیا کامانەن؟
دژواری لە خواردن‌و خواردنەوەدا،
گەڕانەوەی خۆراکی ھەزم‌نەکراوە بەرەو دەم،
کۆخین بە ھۆی گەڕانەوەو کەوتنی  خۆراکی ھەزم‌نەکراوی ناو قوریژنک بۆ ناو سیی‌یەکان،
سینگ‌ئێشە،
دڵەکزە.

ئاڵۆزیی‌یەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
دابەزینی نائاسایی قورسایی لەش،
سەتلوجەم (ھەوی سیی‌یەکان وەک ئاکامی کەوتنی خۆراکی ھەزم‌نەکراوی ناو قوریژنک بۆ ناوسیی‌یەکان)،
چوونەسەرەوەی مەترسیی شێڕپەنجەی قوریژنک.

دوکتور بۆ  دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟
بو دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، لە وێنە گرتن لە کاتی خواردنەوەی ماددەی باریۆم، مانۆمێتری قوریژنک بۆ دیاریی‌کردنی ڕادەی شێوانی کاری ماسولکەی قوریژنک‌و گاسترۆئندسکۆپیی کەڵک وەردەگری. 






 
وینە گرتن لە کاتی خواردنەوەی ماددەی باریۆم       مانۆمێتری قوریژنک

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
بۆ چارەی ئەم نەخۆشیی‌یە لە دەوا، ئاوەلاکردنەوەی تەسکیی خوارەوەی قوریژنک بە یارمەتی باڵۆن، بڕین‌و جۆێکردنەوەی ماسولکەی قوریژنک، وەشاندنی (تەزریق) سەمی بۆتۆلیۆم لە ماسولکەی تەسکیی خوارەوەی قوریژنک بۆ خاوکردنەوی ئەو ماسولکەیە کەڵک وەردەگیرێ.

سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
4395 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/02/2016
زیاتر...
12