خوێنرێژیی کتوپڕی ئەندامەکانی خوارەوەی دەزگای ھاڕین
خوێنرێژیی کتوپڕی ئەندامەکانی خوارەوەی دەزگای ھاڕین
لەم حاڵەتەدا سەرچاوەی خوێنرێژیی ئەندامەکانی نێوان کۆتایی دوازدەگرێو کۆمە.
ھۆیەکانی خوێنرێژیی کتوپڕی ئەندامەکانی خوارەوەی دەزگای ئەزمکردن کامانەن؟
دیوێرتیکولەکانی ڕیخۆڵە،
ھەو و زامی ڕیخۆڵەی گەورە،
نەخۆشیی کرۆن،
پۆلیپەکان،
شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.
نیشانەکانی خوێنرێژیی ئەندامەکانی خوارەوەی دەزگای ئەزمکردن کامانەن؟
بەشێک لە نیشانەکانی خوێنرێژیی کتوپڕی ئەندامەکانی خوارەوەی دەزگای ئەزمکردن بریتین لە:
پیسایی ڕەش،
بێھێزی لەش،
زگ ئێشە،
ماندوویی،
سپیھەڵگەڕانی پێست،
دڵەکوتە،
شۆک بە ھۆی لە دەستدانی خوێن،
دوکتور بۆ دیارییکردنی خوێنرێژیی چی دەکا؟
بو دیارییکردنی ئەم نەخۆشیییە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێنی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ بۆ تاقیگەو لە سۆنۆگرافیی، کۆلوسکۆپیی، گاسترۆئندسکۆپییو وێنەگرتن کەڵکوەردەگری. پێدەچێ ڕادەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، ھماتۆکریتو ھێمۆگڵوبین کەم بکا.
ئەم نەخۆشیییە چۆن چارە دەکرێ؟
بە پێی ھۆی خوێنرێژیی بۆ چارەکردنی ئەم نەخۆشیییە لە دەرمان، ھەروەھا نەشتەرگەریی کەڵکوەردەگیرێ.
سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
|
زیاتر...