خوێنرێژیی کتوپڕی ئەندامەکانی سەرەوەی دەزگای ھاڕین
لەم حاڵەتەدا سەرچاوەی خوێنرێژیی، ئەندامەکانی نێوان تەسکیی سەرەوەی قوریژنک و کۆتایی دوازدەگرێیە.
ھۆیەکانی خوێنرێژیی کتوپڕی ئەندامەکانی سەرەوەی دەزگای ئەزمکردن کامانەن؟
زامی گەدە و دوازدەگرێ،
واریسی قوریژنکو گەدە،
سێندرۆمی ماڵۆری ـ وەێس٣،
واریسی قوریژنک
نیشانەکانی خوێنرێژیی ئەندامەکانی سەرەوەی دەزگای ئەزمکردن کامانەن؟
بەشێک لە نیشانەکانی خوێنرێژیی کتوپڕی ئەندامەکانی سەرەوەی دەزگای ئەزمکردن بریتین لە:
بێھێزی لەش،
زگ ئێشە،
ماندوویی،
خوێنڕشانەوە،
سپیھەڵگەڕانی پێست،
دڵەکوتە،
پیسایی ڕەش،
شۆک (ڕاچلەکین) بە ھۆی لە دەستدانی خوێن.
دوکتور بۆ دیارییکردنی خوێنرێژیی چی دەکا؟
بو دیارییکردنی ئەم نەخۆشیییە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێنی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ بۆ تاقیگەو لە سۆنۆگرافیی، کۆلوسکۆپیی, گاسترۆئندسکۆپییو وێنەگرتن کەڵکوەردەگری. پێ دەچێ ڕادەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، ھماتۆکریت و ھێمۆگڵوبین کەم بکا.
Hematocrit, لە سەتا بارستایی خڕۆکە سوورەکانی خوێنی لەش
Hemoglobin, مادەیەکی ڕەنگیی ئۆکسیژن ھەڵگرە لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا
ئەم نەخۆشیییە چۆن چارە دەکرێ؟
بە پێی ھۆی خوێنرێژیی بۆ چارەکردنی ئەم نەخۆشیییە لە دەرمان، ھەروەھا نەشتەرگەریی کەڵک وەردەگیرێ.
سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە