پیتی  ڕ
دیوێرتیکول، دیوێرتیکولۆزو دیوێرتیکولیت
دیوێرتیکول، دیوێرتیکولۆزو دیوێرتیکولیت 

مەبەست لە دیوێرتیکول پێکھاتنی گیرفان یان تورەکەیەکی نائاسایی لە دیواری ئەندامێکی بۆش یان لە چەشنی لولەیە. ‌ئەو کاتەی کە ڕادەی ئەم کیسانە لە چەند دانە زۆرتر ‌بن، پێیان دەڵین دیوێرتیکوڵۆز. بە ھەوی ئەم کیسانە دیوێرتیکولیت دەکوترێ.

لە چ تەمەنێک و لە کام یەک لە ئەندامەکانی لەش مەترسیی پێکھاتنی دیوێرتیکول زۆرترە؟
مەترسیی دروست‌بوونی دیوێرتیکول لە ٤٠ ساڵیی‌یەوەیە. ئەم حاڵەتە لە قوریژنک‌و ڕیخۆڵەدا زۆرتر دەبیندرێ.

ھۆیەکانی دروست‌بوونی دیوێرتیکول کامانەن؟
بەرزبوونی گوشاری نێو ئەم ئەندامانە ھۆی سەرەکیی بۆ دروست‌بوونی دیوێرتیکولە. بۆ وێنە ڕەق‌بوونی پیسایی کە ئاکامی قەبزیی‌یەکی بەردەوامە، لە ھۆیەکانی سەرەکیی پێکھاتنی دیوێرتیکولی ڕیخۆڵەیە.

نیشانەکانی دیوێرتیکوڵۆز کامانەن؟
لە زۆربەی ئەوکەسانەدا کە تووشی دیوێرتیکوڵۆز دەبن،‌ نیشانەیەکی تایبەتیی نابیندرێ، بەڵام جارو بار نیشانەگەڵێک وەکو قەبزیی، قۆڵنج‌و باکردنی زگ دەبیندرێ. 



نیشانەکانی ھەوی دیوێرتیکولەکانی ڕیخۆڵە کامانەن؟
 ئێش بە تایبەتیی لە بەشی چەپی خوارەوێ زگ نیشانەی سەرەکیی ھەوی دیوێرتیکولە. لە کاتی چڵک‌کردنی دیوێرتیکولەکاندا نیشانەگەلێک وەکو یاو، دڵتێکەڵاتن، ڕشانەوە، لەرزو قەبزیی دەبیندرێن.

نیشانەکانی دیوێرتیکولیتی قوریژنک کامانەن؟

لەوەدەچێ قووت نەچوونی خواردەمەنی، ڕشانەوە یا گەڕانەوەێ چێشتی خواردراو بۆ ناو دەم، بۆنی لە ڕادەبەدەر ناخۆشی دەم بە ھۆی مانەوەی خواردەمەنی ھەزم‌نەکراو لە قوڵکایی دیوێرتیکولدا، لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە بن.

ئاڵۆزیی‌یەکان‌و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
لەم نەخۆشانەدا مەترسیی خوێنرێژیی، چڵک‌کردن، کوون‌بوونی ئەندام، پێکھاتنی ئابسەو فیستوول ھەیە.

دوکتور بۆ  دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟

بو دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێنی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ 



دیوێرتیکولی ڕیخۆڵە لە کۆلۆسکۆپییدا                   دیوێرتیکولی قوریژنک لە ڕادیۆگرافییدا
بۆ تاقیگەو لە سۆنۆگرافیی، کامپیوترتومۆگرافیی، کۆلوسکۆپیی، گاسترۆئندسکۆپیی و وێنەگرتن کەڵک وەردەگری. لەوە دەچێ ڕادەی خڕۆکە سپیی‌یەکانی خوێن زیاد بکا.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
بۆ چارەکردنی ئەم نەخۆشیی‌یە لە ڕژیمی خۆراکیی، ئانتی‌بیۆتیک‌و نەشتەرگەریی کەڵک وەردەگیرێ

تێبینی/
 Gastroscopy,  دیتنی قوریژنک، گەدە و دوازدەقامکە بە یارمەتی گەدەبین

سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
2847 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/02/2016
زیاتر...
1