پیتی  ک
نەخۆشیی کرۆن
نەخۆشیی کرۆن

نەخۆشیی کرۆن چی‌یە؟

نەخۆشیی‌یەکی درێژخایەنی ڕیخۆڵە بە تایبەتیی لە بەشی خوارەوەی ڕیخۆڵەی باریکەیە.‌ ئەم نەخۆشیی‌یە دەتوانێ ‌ تەواوی دەزگای ھاڕین لە دەمەوە تا کۆم تووشی ئازارو برین بکا. 

ھۆیەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن و چ کەسانەێک زۆرتر تووشی ئەم نەخۆشیی‌یە دەبن؟
ھۆیەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە نەناسراون. ھەرکەس دەتوانێ تووشی ئەم نەخۆشیی‌یە ببێ، بەڵام لە ژنان، سپی پێستان‌و جوولەکەکاندا زۆرتر دەبیندر‌ێ.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە بریتین لە قۆڵنج‌و ئێشی گەدەو بەشی سەرەوەی ڕاستی زگ، سکەشۆرە، بوونی خوێن لە پیسایی‌دا، ھاتنەخوارەوەی قورسایی لەش، ئێشی جومگەکان‌و ماندوویی. ئەم نەخۆشانە دەتوانن تووشی ئازاری چاو، پێست، کەم‌خوێنیی، بەردی گورچیلەو کیسەی زیلک٣ بن.

دوکتور بۆ دەسنیشان‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟
دوکتور سەبارەت بە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە پرسیار دەکا، دوای تێروانینی لەش، خوێن‌و پیسایی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ. ڕادیۆگرافیی ڵە ڕیخۆڵەکان دەکر‌ێ، ھەروەھا بە یارمەتی ئیندۆسکۆپ تەماشای گەرو، گەدەو بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە باریکەو بە یارمەتی کۆلۆسکۆپ تەماشای ڕیخۆڵەی گەورە دەکر‌ێ، ھەروەھا نموونەبەرداریشی لێ دەکەن.‌

ئاڵۆزیی‌یەکان‌و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
ئەم نەخۆشیی‌یە دەتوانێ ببێتە ھۆی پێکھاتنی (فیستوول) ڕێگایەکی نائاسایی لە نێوان دوو ئەندامدا، ئابسە/کۆبوونەوەی چڵک، تەنگبوون‌و گیرانی ڕیخۆڵە، شێرپەنجە، ھەروەھا کوونبوونی ڕیخۆڵەو ھەوی ئەو تۆێخەی کە دیواری زگ‌و چاڵی دیزەڵە٦ دادەپۆشێ.

 ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
بۆ چارەکردنی ئەم نەخۆشیی‌یە لە دەرمان، ھەروەھا  نەشتەرگەریی کەڵک وەردەگیرێ.

ڕێگایەکی نائاسایی لە نێوان دوو ئەندامدا Fistul
کۆبوونەوەی چڵک  Abscess

سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
4139 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/02/2016
زیاتر...
1