پیتی  ڕ
ھەو و زامی ڕیخۆڵەی گەورە
ھەو و زامی ڕیخۆڵەی گەورە

ھەو و زامی ڕیخۆڵەی گەورە چی‌یە؟
نەخۆشیی‌یەکی درێژخایەن کە ھۆی سووربوون‌و وەرەمی ڕیخۆڵەی گەورە٢‌ بە تایبەتیی لە بەشی ڕیخۆڵەی ڕاستدایە. ئەم حاڵەتە دەتوانێ لە چەند حەوتوو تا چەند سال درەێژەی بێ.

ھۆیەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
ھۆیەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە نەناسراون.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟ 
لە زۆربەی نەخۆشەکاندا زگ‌ئێشە، سکەشۆرەی خوێنیی تا ٣٠ جار لە ڕۆژدا بۆ ماوەی چەند حەوتوو تا چەندین مانگ دەبیندرێ. بەشێک لە نەخۆشەکان تووشی ئێشی جومگەکان دەبن.

دوکتور بۆ دەسنیشان‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکا؟
دوکتور سەبارەت بە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە پرسیار دەکا، دوای تێروانینی لەش پیسایی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ. ڕادیۆگرافیی (وێنەگرتن بە یارمەتی تیشکی ئیکس) ڵە ڕیخۆڵەکان دەکرێ، ھەروەھا دوکتوری پسپۆڕ بە یارمەتی دەزگایەک بە ناوی کۆلۆسکۆپ لە ڕێگای کۆمەوە بە دوای تەماشای ڕیخۆڵەی گەورە، نموونەبەرداریشی لێ دەکا.‌

ئاڵۆزیی‌یەکان‌و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
نەخۆش بە شوێن ئەم نەخۆشیی‌یەدا دەتوانێ تووشی خوێنرێژیی، والابوونی ڕیخۆڵەی گەورە، کوونبوونی ڕیخۆڵەو تەنانەت شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بێ.



ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟

بۆ چارەکردنی ئەم نەخۆشیی‌یە لە دەرمان، ھەروەھا نەشتەرگەریی کەڵک وەردەگیرێ.

سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە
3584 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/02/2016
زیاتر...
1