بۆھێل و بۆماوە
د. ڕامان سابیر نانەکەلی
ئایا قەت گوێبیستی ھەواڵ بووی لە باەرەی ترشی ناوەکی دی ئێن ئەی؟ دی ئێن ئەی چیە؟ دی ئێن ئەی بریتەیە لە مادەیەک کە بۆھێل دروست دەکات. ھەرشتێک لەم زەمینە گیان لەبەر بێت بۆھێلی ھەیە. ڕووەکەکان بۆھێلیان ھەیە، گیانلەبەرەکان بۆھێلیان ھەیە. تۆش بۆھێلت ھەیە!
بۆھێل یەکەی بنچینەیی بۆماوەن. بۆماوە مانایی ھەموو ئەوە سیفەتانەی تۆ وەریدەگری لە دایک و باوکت. تۆ بۆھێلەکانت لە دایک و باوکت وەردەگری، نیوەی بۆھێلەکانت لە دایکت نیوەکەی تریشت لە باوک وەردەگری.
بۆھێلەکان جۆرێک لە کۆد. بۆھێلەکانی ڕووەکێک پێمان دەڵێت کە شێوەی گەڵاکانی چۆن دەبێت. بۆھێلەکانی پشیلەیەک پێمان دەڵێت کە ڕەنگی تووکەکانی چۆن دەبێت. بۆھێلەکانی تۆ پێمان دەڵێت کە ڕەنگی چاوەکانی تۆچۆن دەبێت. ھەموو شتێک لەبارەی تۆ لە کۆدەکانی بۆھێلەکانتەوە دێن.
بۆھێلەکان لە کوێن؟!
بۆھێلەکان بەیەکەوە کڕۆمۆسۆم دروست دەکەن لە خانە. ھەموو شتێکی گیان لەبەر لە خانە پێکدێت، کڕۆمۆسۆمەکان لە ناوەڕاستی خانە یاخود ناوکی خانە دان. بەشی جیاوز لە لەشی تۆ لە خانەی جیاواز پێکھاتوون. ماسولکەکانت لە خانەی ماسولکەیی پێکھاتوون، پێستت لە خانەی پێستی پێکھاتوون. کۆدەکانی ناو بۆھێلەکان بە لەشت دەڵێت چ جۆرە خانەیەک دروست بکات. بۆھێلەکان لەناو ھەر خانەیەک کاری خانەکە دیاری دەکات، بە خانەکان دەڵێن کەی کۆپی نوێ دروست بکەن لە خۆیان.
کێ بۆھێلی دۆزیەوە؟
ڕاھبیەکەی نەمساوی گریگۆر ماندێل یەکەم کەس بوو شێوازی بۆماوی بینی لە ڕوەکی پۆلکە. ئەو تاقیکردنەوەیە لەسەر ڕووەکی پۆلکە کرد لەساڵی ١٨٦٠. یەکێک لە سیفەتەکان لێکلینەوەی لەسەر کرد ئەوە بوو کە چی ھەنێک لە ڕووەکەکان باڵا درێژ دەکات و ھەندێکی تر باڵا کورت. ووتی سیفەتەکان دەبێت لە لە یەکەیەکی بۆماوەیی بێت لە ڕووەکی باوان. ئەم یەکەیە دوای ناونرا بۆھێل.
لە ناوەڕاستی ١٩٠٠کان، زانایان ئەمەیان دۆزیەوە کە بۆھێل لە ترشە ماددەی ناوەکی دی ئێن ئەی پێکھاتووە. لە ١٩٧٠ زانیان فێربوون کە دی ئێن ئەی بگۆڕن بە ڕێگای ئەندازەی بۆماوەیی. ھەروەھا زانیان ئەمەش فێربوون کە کێشکە لە بۆھێلێکی دیاری کراو دەبێتە ھۆی نەخۆشیەکی دیاری کراو. ئەمڕۆ زانایان دەگڕێن بە دوایی ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیە بۆماوەیەکان بە گۆڕانکاری لە بۆھێلەکان بە پڕۆسەیەک پێ ی دەوترێت چارەسەری بە بۆھێل.