پیتی  م
گرێی مەمک
گرێی مەمک
د. ڕامان سابیر نانەکەلی

بریتییە لە گەشەی شانە لەناو مەمک. گرێی مەمک دەکرێت دیار بێت و قەراغێکی دیار ھەبێت، ھەروەھا دەکرێت زۆر بەربڵاو و بێت لە ناو مەمک. لەوانەیە لەگەڵ گرێی مەمک ھەندێ گۆڕانکاری تریش لە  مەمک ببیندرێت وەک سوورھەڵگەڕان و گەورەبوون و ناڕێکی لە شێوە و ئازار و چونە ژوورەوەی مەمیلە بۆ ناوەوەی مەمک و ھەندێک جار شلە دەردەچێت لە مەمک.
ھەندێک جار گرێی مەمک نیشانەی شێرەپەنجەی مەمکە، بۆیە پزیشک ھەموو گرێیەک باش ھەڵدەسەنگێنێت. سوپاس بۆ خوا زۆربەی گرێیە مەمکیەکان شێرەپەنجە نین.
 
ھۆکارەی دروستبوونی؛
شێرەپەنجە
کیس
بەرکەوتن و برینداربوون
شانەی چەوری
ھەورکردنی شانەی مەمک
کیسی  شیری
 
کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟
کت و پڕ سەردانی پزیشک بکە بۆ ھەڵسەنگاندنی گرێی مەمک، ئەگەر؛
گرێیە مەمکیەکە نوێ بوو یاخود نائاسی بوو و جیاواز بوو لە شانەکانی دەوروبەری تری مەمک.
گرێی مەمەکیەکە نەڕۆیش دوای یەک ماوی بێ نوێژی.
گۆڕان لە گرێیەکە ڕوویدا واتە گەورەبوو یاخود ڕەق بوو یاخود ئەگەر زۆر دیار بوو لەچاو شانەکانی تری مەمک.
خوێن یاخود شلە و کێم لە مەمکت ھات.
گۆڕانکای لەسەر ڕووی پێسیتی مەمک دروست بوو، وەک سوور ھەڵگەڕان و جونەوەیەک و کون کون بوون.
ئەگەر مەمیلە چۆوە ژوورەوە بۆ ناو مەمک.
 

 
ئازاری مەمک
ئازاری مەمک جۆرێکی ناڕەحەتی باوە لە ئافرەتان، لە ھەر دە ئافرەت، حەفتیان تووشی ئازاری مەمک دەبن لە جیھان.
لە ١٠ لە سەدای ئافرەتان ئازارێکی مامناوەندی بۆ توندیان ھەیە زیاتر لە پێنج ڕۆژ لە مانگێک. لە ھەرندێک باردا ئازاری مەمک بەردەوام دەبێت بە درێژایی ماوەی بێ نوێژی. ئافرەتان دوای ماوی نائومێدیش ڕووبەڕووی ئازاری مەمک دەبنەوە بەڵام ئازاری مەمک لە ئافرەتانی گەنج زیاترە. کاتێک ئازارەکە توندە، کاریگەریەکی زۆر سەختی دەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانە.
ئازاری مەمک بە تەنھا زۆر بەدەگمەن نیشانەی شێرەپەنجەی مەمک دەگەیەنێت. لەگەڵ ئەمەش ئەگەر ئازارێکی بەردەوامی نادیاری مەمک ھەبوو، پێویستە بپشکندرێی لەلان پزیشکەوە.
ئازاری مەمک لەونەیە پەیوەندی ھەبێت بە ماوەی بێ نوێژی لەوانەشە پەیوەندی نەبێت. ھەندێک جار گرێی لەگەڵە ھەندێک جار نا.
 
کەی سەردای پزیشک بکرێت؟
سەردانی پزیشک بکە ئەگەر ئازاری مەمکت ھەبوو و بەردەوام بوو ڕۆژانە بۆ زیاتر لە چەند ھەفتەیەک. ھەروەھا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ ئەگەر ئازارەکە خراپتر بوو یاخود ئەگەر کاریگەری ھەبوو لەسەر کاری ڕۆژانەت. ھەروەھا سەردانی پزیشک بکە بۆ ھەڵسەنگاندی ئەگەر ئازرت ھەبوو لە یەک شوێنی دیاری کراوی مەمکت.
 
ھۆکارەکانی؛
لە زۆربەی جارەکاندا ناشێ ھۆی تەواوی ئازاری مەمک دیاری بکرێت، بەڵام ھەندێک ھۆکار ھەن بەژداری دەکەن لە دروستبوون وەک؛
ھۆڕمۆنی زۆربوون
ناھاوسەنگی لە ترش چەوریەکان لەناو خانەکان.
بەکارھێنانی دەرمان، بەتایبەتی دەرمانی ھۆڕمۆنی.
قەبارەی مەمک، ئەو ئافرەتانی مەمکیان گەورەیە لەوانەیە تووشی ئازاری مەمک ببن.
 
چارەسەری لەماڵەوە؛
تاکو ئێستا کەمێک لە لێکۆڵینەوەکان نیشانی کاریگەری گرنگی خۆبەخۆیان داوە، لەوانەیە یارمەتیت بدات بەڵام ھەندێک جار بارەکە خراپتر دەکات. ئەمانەن؛
پەستانێک سارد یاخود گەرم بخەرە سەر مەمک.
مەمکدانی تەواو و فیت ببەستە.
پشوو بدە.
ئەو خۆراکانەی کە کافایینیان تێدایە کەم بکرەوە یاخود مەخۆ.
چەوری کەم بکەرەوە لە خۆراکت.
ئازارشکێن بەکاربھێنە وەک پرۆفین.
6588 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/02/2016
زیاتر...
12