د. زاهیر سوران
پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمه‌کان و گشتییه‌کان.
به‌رپرسی سه‌نته‌ری پزیشکی نوێ ، سلێمانی .
کیسی ئاوی سه‌ر هێلکه‌دانه‌کان
هێلكه‌دانه‌كان
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هه‌موو ئافره‌تێك 2 هێلكه‌دانی هه‌یه و ده‌كه‌ونه ئه‌ملاولای منداڵدان (پزدان ، ڕه‌حم) ه‌وه . له‌ژنى ئاسایی‌دا درێژى 4 سم، به‌رزى 3 سم ئه‌ستورى 1 سم ه، پاش لێچوونه‌وه (وه‌ستان ، نه‌مانى خولی مانگانه) هێلكه‌دانه‌كان هێدى هێدى گچكه ده‌بنه‌وه‌و تا ده‌پوكێنه‌وه . جارى وا هه‌یه یه‌كێكیان (راست یان چه‌پ) یان هه‌ردووكیان تووشى هه‌وكردن یان سووربونه‌وه ده‌بن، (یان تووشی دروست بوونی کیسی ئاوی دێن) . ههردووهێلكهدانهكه جووتێک كه‌ناڵی ریشاڵی ماسولكهیین ، لهپاشكۆى زاماڵهوه تا هێلكه‌دان درێژ ده‌بنه‌وه ، هه‌رچه‌نده به‌ستراون به منداڵدانه‌وه ، وه‌لێ ده‌جوڵێن .
کاری سه‌ره‌کی هێلکه‌دانه‌کان بریتییه له ده‌رکردنی هێلکه بۆ پیتاندن ، هاوکات ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆسترۆجین و پرۆجێستێرۆنه . کرۆکی باسه‌که‌مان ئه‌و کیسانانهن (وه‌ک بڵقی ئاو وان) که هه‌ندێک جار له سه‌ر یه‌کێک له هێلکه‌دانه‌کان دروست ده‌بێت ، جاری وا هه‌یه چه‌ند بلقێک که چه‌ند مللیمهترێک ده‌بن دروست ده‌بن و کۆده‌بنه‌وه . هه‌ندێک ئافره‌ت جارێک له ژیانیدا کیسیکی ئاوی له سه‌ر هێلکهدانهکانیاندا په‌یدا ده‌بێت و ئاسایی و بێ نیشانه‌یه.
جۆره‌کانی کیسه‌کان :
# گرنگترینیان و ئاسایی ترینیان کیسی ئاوی فه‌نکشنی (functional) یه و ئه‌میش دوو جۆره:
1- Corpus luteum-cyst -2 Follikelcys.
له کاتی خولی مانگانه‌ی خانماندا هێلکه‌یه‌ک گه‌وره ده‌بێت و ناونراوه کیسه هێلکه (فۆلیک) ئه‌م کیسه‌یه له نێو هێلکهدانهکاندایه . زۆرجاران ئه‌م کیسه هێلکه‌یه دهتهقیت و ئه‌و کاته هێلکه‌که ده‌کاته ده‌ره‌وه . گه‌ر بێت و کیسه هێلکه نهتهقیت ئه‌وا له نێو هێلکه‌دانه‌که‌دا کیسه‌یه‌ک دروست ده‌بێت که بڕێک شله‌ی تێدایه . ئاسایی کیسه هێلکه ده‌پوکێته‌وه و له ناو ده‌چێت ، ئه‌و کاته هێلکه‌یه‌ک ده‌کاته ده‌ره‌وه ، گه‌ر کیسه‌که نه‌توێته‌وه و نه‌کرێته‌وه ئه‌وا هاوکات له نێو کیسه‌که‌دا کیسه‌یه‌کی دی دروست ده‌بێت و ئه‌وانیش ده‌بن به کیسه‌یه‌کی نێو هێلکه‌دانه‌که .
1.جۆری Dermoidcyst
ئه‌و جۆره وه‌ک کیسه وان و له سه‌ر هێلکه‌دانه‌کان دروست ده‌بن و له وانه‌یه تاڵه موویه‌ک ، چه‌وری یان خانه‌ی دی تێدا بێت .
2. جۆری Cystadenom
ئه‌مانه جۆرێکن له شێرپه‌نجه ، به‌ڵام به شێوه باشه‌کان ناسراون و له سه‌ر هێلکه‌دانه‌کان دروست ده‌بن .
3. جۆری Endometrium
ئه‌م جۆره‌یان ئاسایی له نێو منداڵداندایه و ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدانیشدا بێت و خۆی بلکێنێت به هێلکه‌دانه‌کانه‌وه ، زۆرجاران وه‌ک کیسه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌ون .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌ندێک جار له نێو هێلکه‌دانه‌کاندا کۆمه‌ڵێک گچکه کیس کۆ ده‌بنه‌وه و ده‌بنه هۆی (نه‌خۆشی کۆمه‌ڵه کیسه‌کان) ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی گه‌وره بوون و قه‌به بوونی هێلکه‌دانه‌که . گه‌ر له راده‌ی خۆی گه‌وره ببێت و چاره‌سه‌ر نه‌کریت ئه‌وا ده‌بێته هۆی نه‌زۆکی خانمان .
نیشانه‌کان :
ئه‌وی راستی بێت زۆر جاران کیسهکانی سه‌ر هێلکه‌دانه‌کان بێ نیشانه‌ن . هه‌ندێک جاری دی ده‌بنه هۆی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نیشانانه :
# ئاوسانی نێوسک ، ئازار له کاتی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌دا ، له کاتی سوری مانگانه‌دا ، له کاتی زایه‌ندی دا ، له بڕبڕه‌ی پشتدا و ئازار له مه‌مکه‌کاندا ، هێڵنج و ڕشانه‌وه .
هه‌ر کاتێک نه‌خۆش ئه‌م نیشانانه‌ی لێ ده‌رکه‌وت پێویسته پزیشک چاره‌سه‌ری بکات :
# ژانکردنی سمت و سێ به‌نده . تا ، گێژبوون و بوورانه‌وه . خێرابوونی هه‌ناسه‌دان .
ئه‌م نیشانانه کاتێک ده‌رده‌که‌ون که کیسێک ده‌ته‌قێت و له ناو ده‌چێت .
گه‌ر ئه‌م ئالۆزکاریانه له کاتی خۆی دا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت .
ده‌ستنیشانکردن :
پزیشک ده‌توانێت له رێگای ئهزمایشێکی کلینیکی دامێندا کیسهکانی سه‌ر هێلکه‌دانه‌کان ده‌ستنیشان بکات . له‌م باره‌دا هه‌ست به ئاوساوی (په‌نمانی) یه‌کێک له هێلکه‌دانه‌کان ده‌کرێت ، هاوکات سونه‌ری هێلکه‌دانه‌کان ته‌واوکه‌ری ئهزمایشهکهیه ، ئه و کاته قه‌باره و شێوه (ره‌ق ، نه‌رم) ی ده‌ستنیشان ده‌کرێت . تیشکی DT وMR خاس کیسه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کات .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه زۆربه‌ی زۆری کیسه‌کان بۆ خۆیان نامێنن وله ناوده‌چن ، ده‌نا ده‌بێت پلانی چاره‌سه‌ری بکه‌وێته گه‌ڕ . بۆ دڵنیا بوون باشتر وایه سۆنه‌رێکی دی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت باره‌که له کوێ دایه؟ گه‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا کیسه‌کان نه‌مێنن و نیشانه‌کان نه‌ڕه‌وێنه‌وه ئه‌وا ده‌بێت پزیشک به شوێن هۆی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کاندا بگه‌ڕێت . پێویسته :
# تێستی دووگیانی بۆ خانمه‌که بکرێت ،
# تێستی هۆرمۆنه‌کان (ئؤسترۆجین و پڕۆجێستێرۆن) بکرێت .
# تێستی پێوانی رێژه‌ی CA125 له نێوخوێندا بۆ ده‌ستنیشانکردنی هێلکه‌دانه‌کان بکرێت .
چاره‌سه‌رکردن :
# حه‌بی منداڵ نه‌بوون ، تا ئیمڕۆ توێژه‌ران به یه‌کێک له باشترین چاره‌سه‌ره‌کان پێشنیاری ده‌که‌ن . ئه‌م ده‌رمانه ده‌بێته هۆی ده‌رنه‌دانی هێلکه له هێلکه‌دانه‌وه وهاوکات دروست نه‌بوونی کیسی نوێ . حه‌به‌کان ده‌بنه هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌یان و مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دانه‌کان به‌تایبه‌تی له ئافره‌تی به‌ساڵاچوودا (پاش نه‌مانی خولی مانگانه) زێده‌تره .
نه‌شته‌رگه‌ری ، کڕاندن یان پاککردنه‌وه‌ی کیسه‌کان .
نه‌شته‌رگه‌ری ، لابردنی هێلکه‌دانه‌که و منداڵدان پێکه‌وه کاتێک که تووشی شێرپه‌نجه بووه.
ئاڵۆزکارییهکان:
زۆربه‌ی زۆری کیسه‌کان بێ چاره‌سه‌ر خۆیان ده‌پووکێنه‌وه و نامێنن .
به ده‌گمه‌ن پزیشک له کاتی ئه‌زمایشی رۆتیندا شیرپه‌نجه‌ی سه‌ر هێلکه‌دانه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کات .
به ده‌گمه‌ن کیسه‌که له شوێنی خۆی ده‌جوڵێت ، له‌م باره‌دا چوونی خوێن بۆ هێلکه‌دانه‌که ده‌وه‌ستێت ، که ده‌بێته هۆی مردن و له ناوچوونی خانه‌ی هێلکه‌دانه‌که .
هه‌رچه‌نده ئه‌م باره نا ئاساییه به‌ڵام به رێژه‌ی له 3% له نێو نه‌خۆشییه کانی ژناندا له نێو کلینیکه‌کاندا ده‌بینرێت ، پێویسته به نه‌شته‌رگه‌ری په‌له چاره‌سه‌ر بکرێت .
ته‌قینی کیسه‌که ، نا ئاسایی و زۆر ده‌گمه‌نه که ده‌بیته هۆی ئازارێکی زۆر‌و خوێنبه‌ربوونی ناوه‌وه ، هاوکات هه‌وکردن و گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌که .
خۆپاراستن :
خانمان ناتوانن خۆیان بپارێزن لیێ ، به‌لام ناوبه‌ناو کۆنتڕۆڵکردنی خانمان به سووده بۆ ئه‌وه‌ی تا زوو ده‌ستنیشان بکرێت باشتره . جاری وا هه‌یه نیشانه‌کانی کیسی سه‌ر هێلکه‌دانه‌کان وه‌ک نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سه‌ر هێلکهدانهکانه . له به‌ر ئه‌وه سه‌ردانی پزیشک بۆ راست ودروستی باره که گرنگه . هاوکات ئه‌م نیشانانه بۆ پزیشک به سوودن بۆ ده‌ستنیشانکردن که به سوودی نه‌خۆش ده‌گه‌ڕیته‌وه :
گۆڕانکاری له خولی مانگانه‌دا ، ئازاری درێژخایه‌نی سمت و سێ به‌نده ، نه‌مانی ئیشتیهای خۆراک خواردن ، به بێ هۆ دابه‌زینی کێشی له‌ش . ئاوسان و په‌نمانی سك .
رێره‌وی نه‌خۆشییه‌که :
-گه‌ر هه‌ندێک کیس چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ده‌بێته هۆی نه‌زۆکی له ئافره‌تاندا .
-کیسهکانی جۆری فه‌نکشنی نابێته هۆی نه‌زۆکی .
-زۆریک له پزیشکه نه‌شته‌رگه‌ره‌کان وای به باش ده‌زانن کاتێک کیسه‌که گه‌وره ببێت و بگاته 10 سم ئه‌وا ده‌بێت به نه‌شته‌رگه‌ری لاببرێت . کیسه‌کان ناتوانن ببنه هۆی شیرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دانه‌کان .
15.8.2015
سه‌رچاوه‌کان
1. www.healthline .com
2. www.netdoctor.se
3. www.1177.se fakta om cystor äggstockarna