کۆنیشانەی سەرلێشێواوی
Panic Syndrome
ئا/ د. زاهیر سوران
گەر باسی پێکھاتنی لەش و ھەست و نەستی مرۆ بکەین ئەوا تێگەیشتی سەختە لەبەرئەوەی کاتێک بەشێکی زۆری خوێن مێشک بە جێدەھێڵێت بۆ ئەوەیە تا بگاتە شوێنەکانی دی لەش کە پێویستی پێی ھەیە . زۆرجاران لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە مێوینە دووجاران زێدەتر تووشی نەخۆشییەکە (پانیک- سەرلێشێواوی) دەبێت . پانیک بریتییە لە ناکاو دەرکەوتنی ھەستی جیاواز لە شێوەی ترسە ھێرشدا لە نزیکەی ٣ ھەفتەدا بە مەرجێک پەیوەندی بە چالاکی لەش و ھەلومەرجی ترسناکەوە نەبێت .لە ١٠% ی دانیشتوانی دنیا رۆژێک لەرۆژان تووشی سەرلێشێواوی دەبن ، لە ١%ی پیاوان و لە ٢% ژنان تووشی کۆنیشانەکە دەبن .
ئەوەی شایانی باسە ھەندێک مرۆ ھەستیان ناسکە ، شەرمنن و ئەم دوو سیفاتەش رێگە خۆش دەکات کە بەرگەی چەند ھەلومەرجێکی تایبەتی نەگرن و لە بارودۆخێکی مەترسیداردا سەریان لێبشێوێت و تووشی پەلە پروزێ ببن و نەتوانن بارودۆخەکە بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە . ھەندێک جار بارە قەتیسماوەکە دووبارە دەبێتەوە و نەخۆشی دەباتە بارێکی دەروونی تایبەتەوە کە ھەندێک جار باسکردن و لێدوان لە مەڕی ناڕەحەتە . لەم بارەدا نەخۆش سەری لێدەشێوێت و ناتوانێت بە باشی و رێکوپێکی بیر بکاتەوە .
ھۆزانی
- زۆرجاران ماددە بێھۆشکەرەکانی وەک ئەمفێتامین ، ئەلکھۆل ، نیکۆتین ، کۆفێین دەبنە ھۆی دروستبوونی پانیک .
- ناھاوسەنگی ھۆرمۆنی مێوینە پاش منداڵبوون .
- لەوانەیە زێدەدەردانی ھۆرمۆنی تایرۆید ببێتە ھۆی کۆنیشانەکە .
چەند راستییەک بۆ نەخۆش :
- مرۆ بە ھێرشی سەرلێشێواوی نامرێت .
- مرۆ بە ھێرشی سەرلێشێواوی تێک ناچێت .
- مرۆ بە ھێرشی سەرلێشێواوی عاسی نابێت ، گیرناخوات .
- پێویستە مرۆ ھەست بکات کە ھەلومەرجەکە ئاوایە کە لەبەردەمیایە ، بێئەوەی بیر لە زێدەڕۆی بکاتەوە .
ئەوەی راستی بێت تا ئەمڕۆ کەس نازانێت بۆچی مرۆ تووشی ئەم بارە دەروونیە تایبەتە دەبێت . ھەندێک دەبێژن کە ھەڵەکە لە ھێماکانی مێشکدایە ، بۆ نمونە دەرمان دەتوانێت کاربکاتە سەر سێرۆتۆنین و نۆرئەدرێنالین لە دەمارەکانی مێشکدا و دەبێتە ھۆی جۆرێک خەمۆکی .
نیشانەکان
بە پێی سەرچاوەی (٤,١) بریتین لە :
- مرۆ گوێی لە لێدانی دڵیەتی .
- ئارەقەکردنەوە .
- مرۆ وەک شەقشەقە ھەڵدەلەرزێت .
- لە ترسا مرۆ ھەست دەکات کە ناتوانێت ھەناسە بدات .
- لە ترسانا مرۆ ھەست دەکات کە دەخنکێت (پشوسوار دەبێت) .
- ئازار یان توندی لەسەر سنگ .
- ھێڵنجدان یان ژانەسک .
- نیشانەی نادیار و بگۆر ، گێژبوون .
- نیشانەی خەمۆکی .
- ھیشکبوونەوەی لێوەکان و نێو دەم .
- ترس کە کۆنترۆڵ لە دەست بدات .
- ترس کە دەمرێت .
- سڕبوون یان ھەستکردن دەرزی دەکرێت بە دەستوپێی نەخۆشدا .
- لەرزین یان ھاڵاوی گەرمی .
دەستنیشانکردن
ئەوەی شایانی باسە بە پێی سەرچاوەی (١) چوار نیشانەی سەرەوە دەستنیشانی بارەکە دەکەن .
چارەسەرکردن
- چارەسەرکردنی دەروونی، بریتییە لە وەرگێرانی ئەو ھەڵەیەی وا لە نەخۆش دەکات تووشی سەرلێشێواوی ببێت و دۆزینەوەی جێگرەوەکەی . (چارەسەرکردن بە قسەکردن) .
- دەرمان ، دەرمانی (klomipramin=Anafranil) زۆر سوودی بە نەخۆش گەیاندووە ، ھاوکات دژە خەمۆکییەکان تا رادەیەکی باش کاریگەرێکی پۆزەتیفیان ھەیە .
سەرچاوەکان
1. Regionalt vård program, Ångest sjukdomar, Medicinskt program arbete. Stockholms läns landstingen. Sverige.2003.
2. Praktisk medicin, three doctors förlag. Depression. Sverige.2004; 412-415.
3. Bodlund O. Ångest och depression dolt problem i primärvården. Endast vart fjärde fall identifieras. Läkartidningen 1997;94:4612-8.
4. Diagnostic and statistical manual of mental disorders. 4 th ed. American Psychiatric Association, diagnostic, kriterier enligt DSM-IV . Washington DC, APA Svensk översättning .Sverige.1995.
5. C.G: gottfries, depression hos äldre. Sverige 1999.
6. Kaplan & Sandock. Comprehensive textbook of Psychatry, 8 th. Vol 1& 2 USA.2005.
7. Lennart Wetterberg, psykiatri i fickformat, Stockholm.1993.