رێنمایی تەندروستی
چاندنی کۆئەندامی زاو و زێی نێرینە

چاندنی کۆئەندامی زاو و زێی نێرینە

بەپێویستم زانی کە لەڕوی زانستییەوە باسێکی چاندنی کۆئەندامی زاو زێی نیرینە بکەم کە بەتایبەت بۆ کەسانێک ئەنجام دەدرێت بەهۆی جەنگ، ڕوداوی نەخوازراو (ڕوداوی هاتوچۆ) یان بەهۆی ژێرپەنجەوە ئەندامی نێرینەیان لەدەست داوە.

لەگۆڤاری نیۆرک تایمس باس لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن دەکەن کە لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو بویەوە تیایدا باس لە جاندنەوەی هێلکەی گوون دەکات کە بۆ کەسێکی تەمەن ٣٦ ساڵ کرا و نزیکەی ٦ کاتژمێری خایاند بەڵام کەسی بەخشەر براکەی بوو کە دوانەن و لە نەخۆشخانەیەکی بەلگراد بۆی ئەنجام درا. مەبەست لەم نەشتەرگەرییە ئەوە بوو کە بەڕێژەیەکی ڕیک هۆڕمۆنی پیاوانەی بۆ بچێت تا تووشی کێشە و تەنگەژیانە نەبێت کە بەهۆی کەمی هۆڕمۆنی پیاوانەوە کەسی تووشبوو کاریگەری خراپی لێدەردەکەوێت، وە هەروەها بتوانیت وجەش بخاتەوە. 

ئەم نەشتەرگەرییە یەکێکە لەوە سی نەشتەرگەرییە بەناوبانگانە و سەرکەوتوانەی کە تا ئێستا کراون. دوو لەو نەشتەرگەریانە پێش ٤٠ ساڵ کراوە لە St. Louis کە بۆ کەسی لێکجووی دوانە برا کراوە بۆ زانیاری لەسەر ئەو بابەتە سەردانی ئێرە بکە.

 ئەم نەشتەرگەرییە لە University Children´s Clinic in Tirsova ئەنجام دراوە لە بەلگراد. کەسی وەرگر و بەخشەر ناویان بڵاو نەکراوەتەوە و ڕێشیان نەداوە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەس دا بکەن. 
لەبەر ئەوەی ئەم دوانە دوو کەسن کە بران و بەیەک سک لەدایک بوون ئەگەری زۆرە کە کە کەسی وەرگر لەشی ئەم ئەندامە وەربگرێت و تووشی کێشەی نەکات وەک ئەوەی کە هەندێک جار لاشمان لەکاتی چاندنی ئەندامێکی نوێ دا ئەم چاندنە قبووڵ نەکات و لەوانەیە لەناوی بەرێت(قبوڵی نەکات). بەڵام ئەگەر کەسەکە جیاواز بوون لە ڕوی جیناتەوە ئەوا لەدوای چاندنی ئەندامی پێویست بۆمەوەیەکی دوور و درێژ لەژێر دەرمانەکانی گروپی Immune-suppressing دا بێت تا لاشی ئەم چاندنی ئەندامە قبووڵ دەکات.

سەختی ئەم نەشتەرگەرییە لەوەدایە کە دەبێت ئەو دەمارانە (٢ دانە خوێنبەر و دوو دانە خوێن هێنەرن)  بەیەکەوە بدورێتەوە کە لە ٢ مللیمەتر بچوکترە و کاتێک ئەم ئەندامە لەکەسی بەخشەر جیادەکرێتەوە دەبێت لەماوەی کەمتر لە شەش کاتژمێر ئەم ئەندامە بۆ کەسی نەخۆش بگوازرێتەوە و لەماوە ٢ بۆ ٤ کاتژمێر دا خێرا خوێنی پێویستی پێبگات دەنا ئەم ئەندامە لەکار دەکەوێت. هەر دەمارێک بەستنەوە پێکەوە نزیکەی ٣٠ بۆ ٦٠ خولەکی دەوێت. ٤ دەماری سەرەکی هەن کە دورینەوەیان بۆ دەکرێت لە کاتی ئەم نەشتەرگەرییە دا.
 
کەسی وەرگر ئەگەر بییەوێت منداڵ بخاتەوە ئەوا دەبێت ئەگەر گونجا بەشێوەیەکی تایبەت سپێرمی خۆی وەربگیرێت ئەگەر نا ئەوا پێویستی بەڕازیبوونی کەسی بەخشەرە تا منداڵ بخاتەوە لە جیناتی ئەوکەسە.

کۆمەڵێک پرسیار بەرۆکمان دەگرێت پاش نەشتەرگەری و گرنگترینیان ئەوەیە کە ئایا منداڵ خستەوەی ئەم کەسانە لەڕوی زانستییەوە دەبێتە منداڵی کێ؟
 لەڕووی ئاینەوە ئەم بابەتە بەجێدێڵم بۆ پیاوانی ئاینی و شەرع تا ئەم بابەتەتان بۆ ڕوون بکەنەوە.
لەڕووی زانستەوە پرسیار کرا لە دکتۆر کو کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئێلیزابیتە لە شاری بۆستۆن و ئەویش وتی کە ئەم بابەتە کۆمەڵێک پرسیار دەوروژێنێت لەڕووی ڕێسا و ڕەوشتەوە دەبێت مێزگردی بۆ ئەنجام بدرێت لەبەر ئاڵۆزی لاشەی مرۆڤ.

سەرچاو/ 
https://www.nytimes .com/2019/12/06/health/testicles-transplant.html

نوسینی/
دەرمانساز/ زرنگ سالار علی

573 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2021
زیاتر...