نەخۆشی
ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکە ڤایرۆسێک نییە بەتەنها بەلکوو کۆمەڵە ڤایرۆسێکی تریش دەچێتە ژێر هەمان ناوەوە وەک SARS, MERS covid-19 کە توانای گوێزرانەوەی هەیە لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ وە بە پێچەوانەشەوە. نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە وەک بەدژواری هەناسەدان، ئازاری قورگ، کۆکە، تا. لەزۆربەی ڕوداوەکانی مردن بەم نەخۆشییە ئەوا ئەم نەخۆشانە پێشتر نەخۆشی درێژخایان و تووندی هەبووە کەسی نەخۆش.
کۆی گشتی ئەم ڤایرۆسە کە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ ئەوا شەش دانە تا ئێستا تۆمار کراوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا چییە؟
ئەم ڤایرۆسە دابەش دەکێت بۆ سێ گرووپی بچووە وەک ئەلفا، بێتا و گاما. زۆرینەیان دۆزراونەتەوە لە ئاژەڵی جۆڕاو جۆر دا. ئەو جۆرەی کە نەخۆشییەکە دەگوازنەوە بۆ مرۆڤ ئەلفا و بێتان کە پێشووتر ئاماژەم پێکردون. هەندێک جار کەسی تووشبوو تەنها کۆمەڵە نیشانەیەکی بچووکی لێ دەردەکەوێت وەک ئەنفلۆنزای ئاسایی.

هۆیەکانی و ڕێگاکانی بڵاوبوونەوە
بەشێوەیەکی گشتی زانیارییەکان لەسەر چۆنییەتی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە سنووردارە جگە لە جۆری SARS کە زانراوە لەڕێگای بەرکەوتنی ڕاستەوخۆوە دەگوازرێتەوە هەروەها پژمەو کۆکینی ڕاستەوخۆ بۆ کەسی بەرامبەر. ئەگەری ئەوە هەییە چەند جارێک تووش ببینەوە بەم نەخۆشییە بەڵام بەشێوەیەکی زۆر سادە و لە هەڵامەتی ئاسایی خۆی دەردەخات.

نیشانەکانی کۆرۆنای سارس
لێرەو لەوێ ئەم ڕوداوە پێشتر ڕووی داوە لەساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤ بەڵام بەهۆی ئەوە وەک پێشتر ڕێگاکانی گواستنەوە بەم شێوەیەی ئێستا فراوان و سادە نەبووە بۆیە نەبۆتە بابەتێکی جیهانی. سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی صین وە لەڕێی شەمشەمە کوێرەوە بۆ ئاژەڵانی دی وە پاشان بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە. 
پاک و خاوێنی باشترین خۆپارێزییە لەم نەخۆشییە.

نیشانەکانی ڤایرۆسی سارس

  1. تا - کە دەستپێدەکات یەک بۆ دوو ڕۆژ پێش ئەوەی هەوکردن کۆئەندامی هەناسە بگرێتەوە
  2. کۆکە
  3. بەسەختی هەناسە هەڵکێشان
  4. کەمبوونەوەی ئارەزوو بۆ خواردن
  5. ئازاری ماسوولکە
  6. سەرئێشە \ ژانەسەر
  7. لەچەند هەلومەرجێکی دەگمەن دا لەوانەیە سکچوونیشی لەگەڵ بێت

نیشانەکانیMERS مێرس - ڤایرۆسی کۆرۆنا
٢٠١٢ ئەم جۆرەیان دۆزرایەوە، تا ئێستاش ئەم جۆرەیان لە بڵاوبونەوەدایە بەزۆری لەناوچە عەرەبییەکاندا زۆرە بەڵام هەنێک داتا لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئیتالیادا ئەم جۆرەیانی پشتراست کردۆتەوە. بەهەمان شێوەی ڤایرۆسی سارس ئەمەشیان لە شەمشەمەکوێرەدا بونیان هەیە هەروەک چۆن لە حوشتریش دا بونیان دۆزراوەتەوە بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەبۆتەوە لەگەڵ ئەوەی هۆیەکە بۆ گواستنەوە. جۆری MERS هەوکردنێکی توندی کۆئەندامی هەناسە دەدات بەجۆرێکی وەها کە بارگرانی بۆ گورچیلەکانیش دروست دەکات و پەکیان دەخات.
نیشانەکانی
  1. تا
  2. کۆکە
  3. سکچوون
ئەم جۆرەیان بۆکەسانێک کە بەرگری لەشیان لاوازە یان نەخۆشی سەختیان هەیە وەیاخوود شکرە یان ڕەببوەیان هەیە زۆر مەترسیدار دەبێت.

دیاریکردنی ئەم نەخۆشییە و چارەسەرکردنی
لەڕێگەی پشکنینی خوێنەوە دەستنیشان دەکرێت. چارەسەرەکەشی بەپێی تووندی نیشانەکەی دیاری دەکرێت
هەنێک لەو دەرمانانەی کە بۆ ئەم نەخۆشییە نووسراون و ئەنجامی باشی هەببوە دەرمانەکانی HIV-1 infection بووە . تاکوو ئێستا هیچ ڤاکسینێک لەدژی درووست نەبووە.

خۆچارەسەرکردن و خۆ بەدوورگرتن لەم نەخۆشییە
پاک وخاوێنی گرنگترین ڕێگرییە لەم نەخۆشییە

بۆ ناوی کۆرۆنای لێنراوە؟
ئەم ڤایرۆسە بەرگێکی بازنەیی پێوەیە کە شێوەکەی دەچێتەوە سەر شێوەی Corona electronmicroskop

ماوەی چەند ئەم نەخۆشییە دەمێنێتەوە؟
دوو هەفتە دەخایەنێت لەو ڕۆژەی یەکەم نیشانەی دەرکەوتووە

کەسیی دووگیان لە گرووپە بەرکەوتووەکانە؟
زانیارییەکان لەسەری زۆر سنووردارن

کەی ڕوو لە بنکە تەندروستییەکان بکەین؟
پێش ئەوەی سەردانی بنکەی نەخۆشخانەکان بکرێت ئەوا زۆر گرنگە کە پەیوەندیان پێوەبکرێت پێش ئەوەی سەردانیان بکەیت چونکە بنکەکان پێویستیان بە خۆ ئامادەکردن هەیە بۆ تۆ و بۆخۆیان تاوەک و بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییەکانیانت پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکان/

www.1177.se 
www.doktor.se

ئامادەکردنی/
دەرمانساز زرنگ سالار علی

3209 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/03/2020
زیاتر...