توێژینەوە و بەڵگەکان
شیکاری فرمانی گورچیلەکان

باسێک سەبارەت شیکاری فرمانی گورچیلەکان.....
(kidney function test )

ڕەنگە زۆربەمان ئەم فەحسەمان کردبێت یا بینیبێت با بزانین ئەم فەحسانە چین و بۆ ئەکرێن و ئەنجامەکانیان واتای چی ئەگەیەنن
سەرەتا اوی فەحسەکە بە چەندین شێواز ئەنوسرێ

Kidney function
Rf
Renal failure
Rft
یاخود ھە ر بە سادەیی 

B.Urea
S.Creatinine 

ئەم فەحسە بۆمان دەر ئەخات کە ئایا گورچیلە سەلامەتە یان نا..گرنکترین کاری گورچیلە فلتەر کردنە Filtration ئەم فەحسە پێمان ئەڵێت گورچیلە لەم فرمانەی توانای چۆنە
فەحسەکان چین؟

١- پێوانە کردنی ڕێژەی یوریا لە خوێن urea 
٢- پێوانەکردنی ڕێژەی کریاتینین serum creatinine 
٣- پێوانەکردنی ڕێژەی پاڵفتەی کراتینین creatinine clearance test 
٤- پێوانە کردنی ڕێژەی ترشی یوریک Uric acid

یەکەم:یوریا Urea
یوریا یەکێکە لە ھۆکارەکانی تێکشکاندنی پڕۆتین لە لەشدا پێکھاتوە لە ئامۆنیای زیان بەخش بۆیە پێویستە بگۆڕدرێت بۆ یوریا لەڕێ ی گورچیلە لە خوێن بپالێورێت و فڕێ بدرێتە دەرەوەی لەش..بۆیە پێوانە کردنی ڕێژەی یوریا پێمان ئەڵێ گورچیلە چۆن فرمانەکانی بە جێ ئەگەیەنێت
ڕێژەی ئاسایی یوریا لە خوێن
١٥-٤٠ mg /dl 

تێبینیەکی زۆر گرنگ
بەرزی یوریا لە خوێن مەرج نی یە مانای لەکارکەوتن و بێھێزی گورچیلەبێت.چونکە زۆر ھۆکار ھەن بۆ بەرز بونەوەی یوریا لەخوێن کە ەکرێن بە سێ بەشەوە

یەکەم:
ڕەنگە ھۆکاری بەرزی یوریا کێشەی گورچیلەنەبێت و ھۆکاری تری لە پشت بێت کە بێت و بەردەوام بێت ئینجا ئەبێتە کێشەی گورچیلە لەوانە
pre renal disorder نەخۆشی پێشوەختەی گورچیلە
* post surgery .دوای نەشتەر گەری
* prolonged fever تای درێژخایەن
* diabetic coma کەسانی نەخۆش بە شەکرە

بۆیە تێبینی بکەن..گەر کەسێ شەکرەی ھەبێت و چاودێری و کۆنتڕۆڵی نەکات لەداھاتودا توشی کێشەی گورچیلەی ئەکات
بۆیەش بە شەکرە ئەوترێ بکوژی بێدەنگ 

دووەم:بەرز بوونی یوریا بەھۆی نەخۆشیەکانی گورچیلە لەوانە
Renal disorder نەخۆشیەکانی گورچیلە
Chronic nephritis ھەوککردنی نیفڕۆن..فلتەر
Nephrosclerosis لەکار کەوتنی نیفڕۆن..فلتەر

سێ یەم.:ئەکرێ بەرزی ڕێژەی یوریا بەھۆی کێشە و ھەوککردنی بۆڕی میز لەنێوان گورچیلە بۆ میزەڵان یاخود پڕۆستات یاخود بەردی گورچیلە یاخود بۆڕی حالب کە پێیان ئەوترێ post renal disorder
لەوانە
* tumor in ureter ..گرێ لە بۆڕی حالب 
* stone بەرد 
* prostate enlargement گەورەبوونی پڕۆستات

تێستی دووەم 
کریاتینی سیڕەم serum creatinine
بێگومان ئەمەیان ڕاستگۆیانە ترە لە یوریا ..چونکە بەرزی ڕێژەی کریاتین سەد لەسەد بەڵگەی بوونی کێشە و نەخۆشی یە لە گورچیلە ..کریاتین پێکھاتەی فۆسفاتی کریاتینە لە ماسولکە و دوای بەکار بردن لەش لەڕێ ی گورچیلە پێویستە فڕێ ی بداتە دەرەوەی لەش
ڕێژەی ئاسایی

Female = ٠.٧ -١.٣ mg / dl 
Male = ٠.٩-١.٥ mg / dl 
ھۆکاری بەرز بوونەوەی واتە..
لەکارکەوتن و بێھێز بوونی گورچیلەی درێژخایەن
گیرانی بۆڕی میز و میزەڕۆ
..و کەمبوونی ڕێژەکەشی ھیچ مەترسیەکی نی یە

سێ یەم
creatinine clearance test 

ئەم فەحسەیان ئیشی گورچیلە لەماوەی ۲٤ کاتژمردا دەر ئەخات..
ڕێژەی ئاساییەکەی
پیاو ٩٠-١٤٠ ml /min 
ئافرەت ٨٠ -١٢٥ ml / min
ڕێژەی پاڵاوتنی کریاتین لەم فەحسەدا نزم ئەبێت ئەگەر گورچیلە کاررنەکات بەباشی..واتا لەم تێستەیان ھەتا ئەنجامەکەی کەمتر بێ واتا گورچیلە کەمتر کریاتینی پاڵاوتووە و لەڕێ ی میزەوە فڕێ دراوە..

چوارەم .... uric acid 
ترشی یورک ئەسید پێکھاتەی کرداری زیندەخۆراکین purineواتا ترشی ئەمینین کە لە DNA دا ھەن..ئەم ترشەش پێویستە لەڕێی گورچسلەوە بخرێنەدەرەوەی لەش
ڕێژەی ئاسایی
In male = ٤-٦ mg / dl 
In female = ٣-٥ mg / dl 

ئەگەر ڕێژەی یوریک ئەسید بەرز بوو واتا کێەشەیەک لە گورچیلەداھەیە بەوەی کاری پالفتەکردن بە باشی ناکات بۆیە لەخوێندا ڕێژەکەی بەرز ئەبێت
بۆ زانیاریشتان.. 

بەرز بوونی ڕێژەی یوریک ئەسید جگە لە کێشەی گورچیلە مرۆڤ توشی نەخۆشی gout disease
یاخود پێ ی ئەڵێن داء الملوک..نەخۆشی پاشاکان (king disease)
چونکە بەھۆی زۆرخواردنی گۆشتی سورەوەتووش ئەبوون و ھەر پاشا و دەوڵمەندەکانیش توانای خواردنی ئەو ھەموو گۆشتەیان ھەبوو و کەمتر ئەجوڵان و ھیلاک ئەبوون
یوریک ئەسید کە زۆر بوو لە جومگەکان کۆ ئەبێتەوەو توشی ھەوکردن و کێشەیان ئەکات

وەرگیراوە لە/ سەرھەنگ سورچی

7636 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/09/2017
زیاتر...