رێنمایی تەندروستی
ئاگاداربە، زۆربەمان بەھەڵە پشو دەدەین

ئاگاداربە، زۆربەمان بەھەڵە پشو دەدەین
ڕاھێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

لە نوێترین لێکۆڵینەوەی دەروونیدا لە ئەمریکا ئەوە خرایە ڕوو کە زۆرینەی مرۆڤەکان بەھەڵە پشوو دەدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە مرۆڤەکان ڕۆژانە دەیانەوێ کە بۆ ماوەیەکی کەم کە نزیکەی ٣٠- ٦٠ خولەک پشو بدەن. لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە لەو ماوە کەمەدا مرۆڤ زیاتر مێشکی چالاک دەبێ و بیرکردنەوەی زۆر سەرقاڵتری دەکات، بەمەش مێشک ھیلاکتر دەبێ لەوەی کە پشو بدات، بەڵێ بەتایبەت لەم دۆخەناھەموارەی کوردستاندا.
ئەم لێکۆڵینەوەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مرۆڤ پێویستی بەو پشوە کەمە ھەیە، بەڵام بەڕێگایەکی تەندروست و بە ئاگایانە ھەتا بە پشوی دەروونی و جەستەیی ناوببرێت.
ئێمە لە ڕاھێنانە دەروونیەکاندا ھەمیشە باسمان لەوە کردووە کە پشو دەبێ تەندروست و بەئاگایان بێت. مەبەست لە پشوی تەندروست و بەئاگا ئەوەیە کە لەو کاتەدا تۆ دەتەوێ پشو بدەیت، دەکرێ چاوەکانت دابخەیت و بەئارامی دابنیشی یان پاڵکەویت. پاشان چەند ھەناسەیەکی قوڵ ھەڵمژیت و لەکاتی ھەناسە دەرەوەتدا دەکرێ کە ئەو ھەستەت بۆبێت کە تۆ تا بێت خاوتر دەبیتەوەو دەخزێیتە ناو ھێمنی و ئارامیەوە. بۆ ئەوەی کە تەرکیزت نەڕوات بۆ بیرکردنەوەکانی دەرەوەت و دیسانەوە سەرقاڵ نەبیت پێیانەوە، دەکرێ بیر بکەیتەوە کە تۆ چۆن ھەناسە دەدەیت. چۆن ھەناسە ھەڵدەمژیت و بۆ کوێ دەڕوات ھەناسەت. چۆن ھەناسە دەدەیتە دەرەوە و چەندی پێدەچێ ھەتا ھەناسەیەکی پاک ھەڵدەمژی. ھەست بکە کە ئەو ھەناسەیەی کە ھەڵیدەمژی دەڕوات بۆ ھەموو مولولەیەک و دەمارێکی کۆئەندامەکانی لەشت، ھەتا پڕ دەبی لە ئۆکسجینی پاک، کاتێکیش کە ھەناسە دەدەیتە دەرەوە ھەموو پۆخڵەواتێک بەھۆی ھەناسەتەوە دەڕواتە دەرەوەو بەم شێوەیە خۆت تەواو تەندروست ڕادەگریت. پاشان بۆ ماوەیەکی کەم ھەناسەت بژمێرە، بەڵام ھەناسەی ھێمن بدە. ئەگەر تەواو خاوبویەوە و مێشک و جەستەت بڕیان نەکرد کە لە تۆوە قسە وەربگرێ، ئەوکاتە دەتوانی خۆت بدەیت بەدەستیەوەو بەئارامی کەمێک بخەوە. ئاگاداربە کە لە ٣٠- ٤٥ خەلەک زیاتر خەوتن لە ناوەڕاستی ڕۆژدا لەوانەیە ببێتە تێکجونی خەوی شەوت.
تۆ دەتوانی بۆ ئارامبوونەوە و پشویەکی باشتر ھەمیشە سەردانی مالپەڕی وەزشی دەروونی یان بەرنامەکانم لە یوتوبدا بکەیت و لەوێدا زۆر بەرنامەو پڕۆگرامی تێدایە کە لەوانەیە یەکێک لەوانە ببێتە ھۆی باشترکردنی تەندروستیت.
نوێترین ھەواڵیش کە لە ڕێگەی ھەندێ ھاوڕێی خۆشەویستەوە کە لەبواری دەروونیدا کاردەکەن، ئاگادار کرامەوە کە نزیکەی بیست ھەزار کەس لەم ساڵانەی دوایدا لە کوردستان جۆرێک لە جۆرەکانی ڕاھێنانە دەروونیەکان پەیڕەو دەکەن و زۆربەیان گوێیان لە پڕۆگرامەکان گرتووە. ئەمەش زۆر دڵخۆشانەیە کە بەم جۆرە ڕاھێنانە دەروونیەکان بە ھاوکاری دۆستانمان کە کوردستانەوە پەرەی پێدەدرێت.  لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە ئاڵۆزە و چەندین قەیران بەدوایدا ھاتووە، ھیوداری تەندوستی باش بۆ ھەموو تاکێکی کوردستان دەخوازم
سەرکەوتوبن

www.warzshidaruni.com
https://www.facebook.com/abdullatawfik/
https://www.facebook.com/abdula.tofiq/ 

18976 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/06/2016
زیاتر...