ڤیتامینەکان
ڤیتامین-E

ناوی زانستی:
Tocopherols
یەکێکە لە ڤیتامینە چەورەکان واتا بە هێواشی دەچێتە دەرەوەی لەش.

پێویستە بۆ: 
یارمەتی خانەکانی لەشمان دەدات تا خۆی بپارێزێ لەو گەردە ژەھراویانەی دێنە ناو جەستەمان. دژە ژێرپەنجەیە، پێویستە بۆ پێست چونکە ڕاکێشانی زیاد دەکات وە هەروەها دژی چرچ بوونی پێستە (دوای دەخات).
ئۆکسجین باشتر دەدرێت بە ماسولکەکان. دژی هەوکردنە (بەکتریایی و برینی ئاسایی).
ڕێگری نەخۆشی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆنە.
دژی نەزۆکییە (پێویستە بۆ هۆڕمۆنی LH) کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تێستۆستێرۆن.

ئەم ڤیتامینە ھەیە لە:
ھێلکە، ئەڤۆکادۆ، کەرە، بادەم، گوڵەبەرۆژە، ڕۆنی ڕووەکی، بیبەری سوور، سپێناخ، جگەر.

چەندێکمان پێویستە ڕۆژانە؟

٥٠غم بادەم بەسە لە ڕۆژێک دا بۆ دابینکردنی پێویستی لەشمان

پیاو: ١٠ملگم/ڕۆژانە

ژنان: ٨ملگم/ڕۆژانە

دووگیان: ١٠ملگم/ڕۆژانە

دایکانی شیردەر: ١١ملگم/ڕۆژانە

منداڵان: ٣ بۆ ٧ ملگم / ڕۆژانە

کەمی ئەم ڤییامینە
بەڵگەی تەواو نییە لەبەر دەست

ئەگەر زیاد لەڕادەی خۆی بەکارهێنرا

هێلنج، سکچوون، خوێنبەربوون.
ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارهێنرا لە ڕادەی پێویست ئەوا لەوانەیە تووشی ژێرپەنجەی پرۆستات بکات (وەک پیاو) 


ئا/ زرنگ سالار

2466 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2015
زیاتر...