دەربارە
بەناوی خوای بەخشندەو میھرەبان

شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی بە!
شیوەنی من شیوەنی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە!
 

ئێمە کێێن؟

پێشەکی

ئێمە دەستەیەک کوردین، دەمێکبوو بیرۆکەی ئەوەمان لا دروست بوو بوو ئێمەش وەک ھەموو گەلانی جیھان ماڵپەڕەیەکی تەندروستیمان ھەبێت زانیاری سەبارەت بە چەند بەشێکی جیاوازی نەخۆشی و دەرمان لەخۆی بگرێت. نیازەکەشمان وابوو ئەم ماڵپەڕەیە بە ھەردوو زاراوەی شیرینی کرمانجی باکور و کرمانجی باشوور دامەزرینێن. بۆیە بە ھەوڵێکی زۆر خەریکی ئەوەین جارێ بە زاراوەیەکیان ئەو خەونە بێنینە دی و ھیوای ھینانەدیی ئەوی تریشمان ھەر لە لا بمینیت.

ھەر زانیارییەک لەم مالپەڕەیەدا بڵاوودەکرێتەوە لە ڕووی زانستییەوە راست و دروستن و بەپێی پێویست نوێکردنەوەی تیادا دەکەین.

بەھیچ جۆرێک ئامۆژگاری خوێنەران ناکەین ئەو زانیارانەی دەربارەی دەرمانەکان، کەڵکەکانیان و مەترسییەکانیان، کە لەم ماڵپەرەیەدا نووسراون بەبێ ڕاوێژی پزیشکی مۆڵەتدار و خاوەن بەڵگەنامەی خوێندنی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشی لە خۆرا بەکار بھێنن. مەبەستی ئەم ماڵپەڕەیە تەنیا بۆ ئەوەیە ھێندی زانیاری و ھۆشیاری دەربارەی نەخۆشی و نالەبارییە تەندروستییەکان و خۆپاراستن و جۆر و شێوەی بەکارھینانی دەرمان لە کن تاکی کورد لە راددەی پێویستدا بێت.

بە پەرۆشییەوە چاوەڕیی پرسیار و پیشنیارەکانیشتانین و بە دڵفراوانیشەوە ڕەخنەکانتان وەردەگرین. ھیوادارین ماڵپەرەکەمان کەڵکبەخش بێت.

-
بەڕێوەبەری ماڵپەڕ

دەرمانساز. زرنگ سالار علی بەڕێوەبەری دەرمانخانەی ئێریکسلوند شۆپینگ، تایبەتمەندی : ھەڵسەنگاندن و پیاداچوونەوەی  دەرمانی تاکەکەسی
.........
دەست و پەنجەی ئەم هاوڕێیانەشم لەناو بابەتەکان دا لەبیرنەچێت کەزۆرێک لە دەرمانەکانیان ئاماددەکردووە

دەرمانساز : یاسین عبدللە

 دکتۆر سۆران محمد غریب

دەرمانساز پشتیوان غریب علی

زانا ئەحمد قادر پسپۆڕ لەبواری چارەسەری ڤیزیکی و وەرزش

 دکتۆر زاھیر سوران

-------------------------------------------------------------
بۆ نووسەرەنمان
 
نووسەرانمان لەوە ئاگادار دەکەینەوە ھەربابەتێک دەنووسن یان بۆمانی دەنێرن خۆیان بەرپرسیارن لە ناوەرۆکی بابەتەکانیان کە زانیاری ڕاست و درووستبن، ئەگەر سەرچاوەیەکیان بەکارھێناوە بەدەر لەوسەرچاوانەی ئێمە ئاماژەمان پێکردووە ئەوا دەبێت سەرچاوەکانیان لە گەڵ نووسینەکانیان دابنێن لە ناو بابەتەکانیان یان بۆمان بنێرن تا زیادیان بکەین لە لای خۆمان. ھەرنووسەرێک بابەت بنێرێت لەسەر نەخۆشی ئەوا دکتۆرەکانمان چاوی پێدا دەخشێنن پێش بڵاوبوونەوەیان.
------------------------------------------------------------- 

تـێـبینیەکـی گـرنـگ

ھەر کەس و لایەنێک ئازادە لەوەی کە بابەتەکانمان ببات و بڵاوی بکاتەوە به‌بێ به‌رامبه‌ر و ئاماژە بە ناوی نوسه‌ره‌که‌ و ماڵپەڕەکەمان بکات (تەندروستی کورد . نێت) تاوەک و ھیچ لایەک ھیلاکیەکەی بەھەدەر نەڕوات وە مافی کەس نەخورێت، ھەروەک ئێمە چۆن ئاماژەمان بە سەرچاوەکانمان کردووە.



لەگەڵ ڕێزمان بۆ ڕەچاوکردنی ئەم تێبینییە

---------------------------------------------------------------

سەبارەت بەچۆنیەتی گەڕان لەم ماڵپەڕەدا
 
بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانترین ڕێگا ئەو زانیاریەی کە مەبەستتە لەسەر دەرمان یان نەخۆشییەکان بیدۆزیتەوە لەم ماڵپەڕەدا ئەوا دەتوانیت کرتە لەسەر لیستی دەرمانەکان یان لیستی پیتی نەخۆشییەکان بکەیت وە پاشان کرتە لەسەر ئەو پیتە بکەیت، ئێستا کۆمەڵێک دەرمان/نەخۆشی دەبینیت کە بە ھەمان پیت دەست پێدەکات پاشان بابەتی مەبەست کرتە بکە وە تەواوی زانیاریەکانی بخوێنەوە، یان ناوی نەخۆشیەک بنوسە لە بۆشایی گەڕاندا.
 
تێبینی/ ناوی دەرمان مەبەستمان ناوە زانستیەکەیەتی (بەکار یان کیمیاویەکەی) نەوەک ناوە بازرگانیەکەی، بۆ نمونە: Oxazepam کە ناوە زانستیەکەیە بەڵام لەژێر چەندەھا ناوی بازرگانیدا دەفرۆشرێت وەک  Alepam, Medopam, Murelax, Noripam, Opamox, Ox-Pam, Purata, Serax ،Serepax, Vaben لەئیسرائیل  Sobril وە Oxascand لە سوید ،Zaxpamلە ھندستان
 
--------------------------------------------------------------
لینک

ئەم ماڵپەڕەیانەی خوارەوە سەرچاوەی زانیاریەکانمانن:
 وڵات ناسنامە
 ئەمریکا Drug Information
 بەریتانیا  Medicines Compedium
 ئەڵمانیا  Rote List
 سوید  Källan till kunskap om läkemedel
 دانیمارک Legemiddelkataloget
 بەلجیکا Compendium
 ئسپانیا Agenica Espanola de Medicamentos
 ئیتاڵیا        LInformatore farmaceutico
 ھۆلەندا Farmacotherapeutisch kompass
 فەرەنسا Dictionnaire Vidal
 ژاپۆن         Drugs in Japan, JAPIC
 نەرویج Felleskatalogen
 سویسرا Arzneimittelkompendium
 ئیرلەندا Medicines


کتێبەکان:

١- دەرمانەکان، چۆنیەتی بەکارھێنانیان بەشێوەیەکی زانستی، لە نوسینی یاسین قاسم عبدآللە چاپی یەکەم ٢٠١٢

فەرھەنگ:

بۆ ھەڵبژاردنی ووشەکانمان سوودمان لە  فەرھەنگی پزیشکی دەووەن وەرگرتووە.