Ribavirin

ناوی زانستی :
ریباڤیرین Ribavirin
ناوی بازرگانی :
ڤیرازۆل Virazole®
: ڤیرۆکان Virokan®
: ڤیرین Virin®
: Copegus ®
: Rebetol ®
: Moderiba ®
بەکارھێنان :
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە لە منداڵدا – لەگەڵ ئەلفا بەکاردێت بو ھەوکردنی جگەر HCV C.
ووشیاربە ئەگەر
دڵت نەخۆشە
کەمخوێنیت هەیە
ئەگەر خەمۆکیت هەیە
ئەگەر ژێر ١٨ ساڵیت
بە قوورسی هەناسە دەدەیت
ژەمەدەرمان:
بۆ هەوکردنی جگەر
دەبێت حەبێک بخورێت بەیانیان و ئێواران لەگەڵ نانخواردن.
دەبێت لەژێر چاودێری ووردی دکتۆری تایبەت دا بخورێت.
لەکاتی دووگیانی دا:
نابێت بەهیچ شێوەیەک بخورێت
لەکاتی شیردان دا
نابێت بەهیچ شێوەیەک بخورێت
کاریگەری لاوەکی :
ماندوویی – سەرئێشە – نادروستی گەدە – کەم خوێنی – گرژبوونی بۆری ھەوا، بێ خەوی، قژ ڕووتانەوە - خوران و هەوکردنی پێست - ئازاری ماسولکە و ئێسک - خەمۆکی - کۆکە - هێڵنج - سکچوون - تا .
شێوەکانی دەرمان :
حب : ٦٠٠ mg – ٤٠٠ mg – ٢٠٠ mg
کبسول : ٤٠٠ mg - ٢٠٠ mg
دەرزی: ٦ gm
گیراوە : ٤٠ mg / mL
کرێم : ٧. ٥ %
|