
بۆنی دەم
بۆنی ناودەم بەڕاستی دیاردەیەکی تەواو ناخۆشو بێزارکەرو ھەڵویستێکی (مواقف)ێکی تەواو شەرمەندەو تەریقکەرەوەیە، پەنجەکانی تۆمەت ھەمویان ئاماژە بەم بۆنە ناخۆشەی ناودەم دەکەن.
بەڵێ کۆمەڵێ خەیاڵو ئەندێشەدێت بەفیکرو ھزردا، کۆمەڵێک پرسیاریش لە خۆت دەکەیت.
چی بکەم بەرامبەر ئەم کێشەیە؟ رێگە چارەسەر چیبێتو ئایا ھیچ حەل وچارەسەرێک ھەیە بۆ ئەم گرفتە، بەڵێ چارەسەر زۆر نزیکە، بەڵکو لە بەردەستی خۆتدایە.. بەڵام پێویستە بگەڕێیت بۆ ئەو ھۆکارانەی کە بونەتە ھۆی ئەوبۆنە ھەراسان وبێزارکەر وناخۆشە..دواتر ئەو ھۆکارانەی کە ئەبنە ھۆی رزگارکردنت، بیان پشکنینو بیاندۆزینەوە.جارێ بائەمەبزانین کە بۆنی دەم نیشانە (ڕعراچ( نەخۆشیە نەک نەخۆشی بێت.. لە حاڵەتی سروشتیدادەم ھیچ بۆنێکی ناخۆشی نیە، نزیکترین بەڵگەش بۆ ئەو(بێ بۆنەی دەم )،بریتیە لە بۆنی دەمی مناڵی ساوای لەش ساغ لە سەرەتای رۆژەکانی تەمەنیداکەچەندبێ بۆنەو چەندبۆنی دەمی خۆشە ھەحەزئەکەیت ماچی بکەیت.
بەڵێ بۆنی دەم کۆمەڵێک ھۆکار دروستی کردووە..ئەتوانین دەستنیشانیان بکەین گومان بەرین بۆ (ددان، پوک، گەدە، کۆئەندامی ھەرسو، کۆئەندامی ھەناسە، ھەندێ کۆئەندامی تریش )..
ئێستە بێینە سەرھۆکارەکانی بۆنی دەم،وەئەتوانین لەم چەند خاڵانەدا کۆینبکەینەوە وسەرژمێریان بکەین:
١ـ( نحن قوم لاناکل حتی نجوع ) ئێمە گەل ومیللە تێکین ..نان ناخۆین تا برسیمان نەبێت..) ئەمە فەرمایشتی پێغەمبەری ئازیزمانە (ێ) زۆر خواردنی خۆراک، خۆراک لەسەر خۆراک خواردن(خواردن کردن بەسەر خواردندا).. بەبەردەوامی خواردنو نەوەستان لە خواردن.ھەمیشە دەم بەجوڵا ن ودەم نەوەستان،
ئەمانە ھەموویان دەبنە ھۆی (تکدیس) کەڵەکەبونی بڕێکی زۆر لە خواردن. کە کرداری گەدە پەک دەخات
و تەواو قورسو گرانو قوڵ ئەکاتەوە..کە ئەبێتە ھۆی بەرگریەکو بەربەستێک لە وەی کە گەدە ھەستێت بەکاروفەرمانی تایبەتی خۆی وەک پێویست، ئەم گەدەپڕکردنو زۆر خواردنە تەنھا (فگنە) ژیریو زیرەکیو ھۆشیاری لانابات بەڵکو ئەبنە ھۆی ترشانو بۆنی ناخۆشوگەنیوی گەدە.
بەو ھۆیەوە، بۆنی ناخۆش کە ھۆکارەکەی گەدە وریخۆڵە بێت، کە راستەوخۆ ناگاتە ھەناسەی مرۆڤ لە رێگەی جۆگەی ھەرسەوە(کۆئەندامی ھەرس) ، بەلکو ئەو بۆنە ناخۆشو ترشاوە ئەتوێتەوەو لە رێگەی (سوڕی خوێنەوە) بە ھۆی ریخۆڵەکانەوە کە تیایدا ئەمژرێتو ئەگاتە ھەموو لە ش، ئەم بۆنە لە رێگەی جگەرەوە ئەگوازرێتەوە بۆ سیەکانو لەوێشەوە لە رێگەی ھەناسەدانەوە ئەچێتە دەرەوە، ئیتر ئەبێتە ھۆی نیگەران کردنو ھەراسان کردنی دەوروبەر..وەزۆربەی جارئەم بۆنەناخۆشە لەپەردەی ناوپۆشی سیەکانداجێگیرئەبێت وئەمێنێتەوە،ھەرچەندە گەدەو ریخۆڵەش ئەوبۆن وبەرامە پیس وناخۆشەیان تیانەمابێت کەچی لەسیەکاندا ھەرئەمێنێتەوە وردە وردە لەرێگەی ھەناسەدانەوە دێتە دەرەوە خەڵکانی دەوروبەر وەرس و بێزاردەکات.
-(من ڕکل پوما ڕو بێلاًً فلیعتزلنا) ھەرکەسێک سیر یان پیازی خواردبێ با لێما جیابێتەوە تێکەڵمان نەبێت.
ئەمەش ھەر فەرمایشتی پێغەمبەری ئازیزمانە، سیرو پیاز، سودوکەڵکی تەندروستی گەورەی خۆیان ھەیە.. کەڵکو سودیان بریتیە لە
١- کوشتنو لەناوبردنی میکرۆب (جراپیم). ٢- بەرگری پەیداکردن لە بەرامبەر نەخۆشی (شێرپەنجە).
٣-دابەزاندن و کەم کردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
٤- کەمکردنەوەو، ھیواشکردنەوەی (شێوەی مەینی ــ خەستی ) خوێن کە لەوانەیە ببنە ھۆی (نۆرەی دڵ)ی ترسناک.. ھەروەھا سیر ئەوەندە گرنگەلە ئاستی (پنسلین)و ستریپتۆمایسین دادەنرێت، ھەروەھا دەرکەوتوە کە سیر پڕە لە (فۆسفۆرو کلس) کە ئەم دوو مادەیە (چالاککەرەوەن) وچالاک بەخشن، بەڵام کێشەو گرفتی خواردنی سیرو پیاز ئەمەیە کە سەرچاوەی بۆنو بەرامەی ناخۆشی دەمن، کە بە بەردەوامی ئەو بۆنە ئەمێنێت تا نزیکەی (٧٢) کاتژمێر، (بۆنی ئەم دووانە) سیرو پیاز بە شێوەیەکی سەرەکی لە بۆریەکانی گەدەوە ھەڵئەمژرێت لەوێوە سەرچاوە ئەگرێت.. دواتر ھێواش ھێواش بەرەو سیەکان گوزەر ئەکات.
تەنانەت دوای خوارنیان بە چارەکە کاژمێرێک ئەتوانیت ھەستی پێ بکەیت لە بنی پێی کەسەکەو، ئەگەر چی (سەلکەکە بە ساغیو بە بێ جواوی) خورابێت ئەوا زوو بەزوویی ھەست بەو بۆنە ناخۆشە ئەکرێت.
* گەڵای کاھوو، مەعدەنۆسو، نەعناو، کولەکەو، گەڵای تورو(گەڵاسەوزەکان) ئەگەر بخورێت بەسەر سیرو پیازدا، کەمێک لەو بۆنە ناخۆشە یان کەم ئەکەنەوە بە ھۆی بوونی مادەی کلۆرۆفیل تیایاندا.
* ئێستە ھەندێ دەنکۆڵە (حەب) ھەیە کە ئەو مادانەی تێدابێت (نەعنا، مەعدەنۆس، زەنجەفێڵ، ھەنگوین)، ئەوانە زۆر باشن ھەمو ھەشت کاژمێر جارێک بخورێت بۆ لەناوبردنی ئەو بۆنە ناخۆشەی کە بەھۆی خواردنی سیرو پیازەوە دروست بووە. * ھەر بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم بەھۆی سیرو پیاز ئەکرێت بکوڵێنرێت چونکە بە کوڵاندن بڕێکی زۆر لەو بۆنە نامێنێت.
* پێش کەوتنی تەمەن (بەساڵاچوون):
بەساڵاچوون یەکێکیترە لە ھۆکارەکانی بۆنی دەم بەھۆی توش بوونی سیەکان و رێرەوی ھەناسەدانو (بۆری ھەوا) بە چەندەھا نەخۆشی کە دەبێتە ھۆی بۆنێکی ناسروشتی کە لە دەمەوە ھەستی پێ دەکرێ ھەروەھا نەخۆشی جگەر، نەخۆشیەکانی خۆێنو گورچیلەوو کەمی ڤیتامین سی کەمی شەکر لە خوێندا، ئەمانە ھەموویان چەن ھۆکارێکن بۆ بۆنی ناو دەم، ھەروەھا ئەو پاروە خواردنانەی کە قوت ئەدرێن، بەڵام ناگەنە ناو گەدە لە قوڕقڕاگەو سورێنچکدا ئەمێنێتەوەو دیسان دەبێتە ھۆی بۆنی ناخۆشی نێو دەم ھەروەھا ئەوەشمان لەیاد نەچێ کە جگەرەکێشانیش یەکێکیترە لە ھۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی ناودەم، ھەروەھا بەبەردەوام خوارنەوەی شلەمەنیەکان وەک لەو نەخۆشیانەی کە تووشی بڕینی گەدە بوون کە بەبەردەوامی شیروشلەمەنی ئەخۆنەوە) ھەروەھا خواردنی ئەوژەمە خۆراکانەش کە بۆنی جیاوازیان ھەیە، دوبارە دەبنە ھۆی بۆنی ناودەم.
کەمی رژاندنی لیک بەسەر خواردنو خۆراکدا، گوێ نەدان بە پاکو خاوێنی ددانەکانو نەشۆردنیان، ئەمانە ھەموویان ھۆکارن بۆ بۆنی ناودەم.
* ھەناسەوەرگرتنو ھەناسەدان لە رێگەی دەمەوە:
ئێمە دەزانین کە ھەناسەدان لە رێگەی دەمەوە دیاردەیەکی ناتەندروستیەو رێگەی دروست بۆ ھەناسەوەرگرتن بریتیە لە ھەڵمژینی ھەوای پاک لە رێگەی کونە لوتەکانەوە، چونکە لوت موو، ریشاڵ، تەڕایی (شلە)ی تێدایە بۆ پاککردنەوەی ھەوا کە لە گەردو تەپو تۆزو تەنی نامۆ، ھەروەھا بۆ رێکخستنی ساردیو گەرمی ھەواکە، بەڵام ئەگەر ھەناسەدان لە رێگەی دەمەوە بێت ئەوا توشی ئەم پاڵاوگەیە نابێت ھەوا بە ھەموو تەنەکانی ناویەوە راستەوخۆ ئەچێتە ژوورەوە بۆ سیەکان، بەمەش کۆئەندامی ھەناسەدان توشی چەندەھا نەخۆشی دەبێت کە ئەبێتە ھۆی پەیدابوونی بۆنی ھەناسەو بۆنی ناو دەم.
زیاد لەوەش ئەوانەی کە بەدەم ھەناسەدەدەن زۆربەیان زیاتر توشی بۆنی ناودەم دەبن چونکە ھەناسەدان لە رێگەی دەمەوە ئەبێتە ھۆی ووشک کردنەوەی دەمو ئەمەش وردە وردە بۆنی ناخۆشی ناودەم زیاد دەکات وبۆنێکی ناسروشتی دروست ئەبێت..
ھەروەھا بەھۆی ھەناسەدان لە رێگەی دەمەوە (ھەوکردنی خێراو تیژ) روودەدات لە پوکدا، بە بەسەر چونی کات لە دوای ماوەیەک وردە وردە ئەم ھەوکردنە ئەگۆڕێت بۆ ھەوکردنی کۆنو درێژخایەن، بە تایبەتی پوکی ددانەکانی پێشەوە، لە کاتی پاککردنەوەی ددانەکاندا زۆر بەخێرایی ھەست بە ئازار دەکات.. بۆیە مرۆڤ لە بەر خاتری ئەم ئازارو پەرێشانیەوە واز لە شۆردنی ددانەکان ئەھێنی، بەمەش حاڵە تە کە ئەوەندەی تر خراپتر دەبێت.
زۆربەی ئەو کەسانەی کە پەنایان بۆ ھەناسەدانی دەم بردووە ئەویش بە ھۆی ئەوەی کەلوتیان توشی ھەندێک نەخۆشی بووە وەک: (زیادە گۆشت، لاری کونە لوت.. ھتد) گیرانی کونە لوتەکان بە ھۆی ھەوکردنیانەوە.. ھتد وێنەی ئەم کەسانە پێویستە دەست بەجێ چارەسەری خۆیان بکەن ریڕەوی سروشتی ھەناسە دانیان کە لوتە چاکو ئامادەباش بکەنەوە تا وەکو پەنا نەبەنە بەر ھەناسەدان لە ریگەی دەمیانەوەو، بگەڕێنەوە سەر ھەناسەدانی راستو دروست کە ھەناسە وەرگرتنە لە رێگەی لوتەوە.
* ھۆکاری تر:
بێجگە لە ووشکی دەم کە لە پێشەوە باسمان لێوەکرد لێرەدا ھەندێ نەخۆشیتر ھەن کە لە ناودەمدان ئەبنە ھۆی دروست بوونی بۆنی ناودەم بۆ نمونە:
١- کلۆربوونی ددان کە (بۆنێک دروست دەکات بۆ ناودەم لە بۆنی پەنیری گەنیوی کۆن ئەچێت).
٢- الرعال (ئەو بۆنەی کە دروست دەبێت کە لە بۆنی نیشاستەی کوڵاو (محەلەبی) دەچێت).
٣-ھەوکردنی پوک کە بۆنەکەی وەک بۆنی ماسی بەسەرچووو خراپبووو گەنیو دەچێت.
٤- ھەوکردنی دەم بە شێوەیەکی گشتی، ئەم ھەموو نەخۆشیانەی ناودەم زۆر بەئاسانی ئەتوانرێت چارەسەریان بۆ بکرێت لای پزیشکی تایبەت.
٥- پاشماوەی خۆراکی بەجێماوی نێوان ددانەکانو قڵیشە بچوکەکانی زمان کە ئەبنە ھۆی بۆنی پیسی ناودەم.
٦- فەرامۆشکردنو گوێپێنەدانی دەمو ددانەکانو بە پاکوخاوێن رانەگرتنیانو نەشۆردنیان.
* یەک درھەم خۆپاراستن باشترە لە یەک مەن داوو دەرمانو چارەسەرکردن
بەکارھێنانی فڵچەی دان یان سیواک پاککەرە وە پزیشکیەکان وەک ھەویری ددان یان پاودەرو (تۆزی ددان) ھاوکاریو یارمەتی زۆری پاراستنی دەم ئەکەنو دوری ئەخەنەوە لە بۆنو بەرامەی ناخۆشو بێزارکەرو نەخوازراو بۆیە لەم حاڵەتەدا بەکارھێنانی پەمپی بۆنخۆشکردنی نێو دەم بەکەڵکە بۆ نەھێشتنی ئەم بۆنە ناخۆشە، ھەروەھا جوینی (بنێشتی پزیشکی) دوای ھەموو ژەمە خۆراکیەکان کارێکی پەسەندو باشە بۆ نەھێشتنی بۆنی ناودەم، لەکۆتاییدا یادتان دەخەینەوە کە ئەبێ ھەمیشە بگەڕێن بەدوای ھۆکارە سەرەکیەکانی توشبون بە بۆنی ناودەم بەتایبەتی ئەگەر بۆنی ناو دەم کێشەیەکی دێرینو درێژخایەن بوو.
زۆر راستە کە ٩٠%ی بۆنەکانی نێو دەم ھۆکارەکانیان لە دەمەوە سەرچاوە دەگرن بۆیە پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی تایبەتی دەمو ددانو پزیشکی گشتی بکەین بۆ رێگەگرتن لەو نەخۆشیانەی کە تووشمان دەبن.