شێرپەنجەی سیییەکان
مەبەست لە شێرپەنجەی سیییەکان چییە؟
مەبەست لە شێرپەنجەی سییە زۆربوونی سەربەخۆو کۆنتروڵ نەکراوی سیللولەکانی تانو پۆی سیییەکانە. ئەم سەرەتانە لە پیاواندا ھۆی مردن تا سەتا ٣٢ و لە ژناندا سەتا ٢٠ ـ ە. شێرپەنجەی سیییەکان زۆرتر لە تەمەنی ٥٥ تا ٦٠ ساڵدا دەبیندرێ.
چەشنەکانی شێرپەنجەی سیییەکان کامانەن؟
شێرپەنجەی سیللولە بچووکەکان (زورتر لە ڕێگای ھەناسەدا دەبیندرێ)،
شێرپەنجەی سیللولە نابچووکەکان.
ھۆیەکانی شێرپەنجەی سیییەکان کامانەن؟
جگەرەکێشان (سەتا نەوەدی شێرپەنجەی سیییەکانی پیاوانو سەتاھەفتای شێرپەنجەی سیییەکانی ژنان)،
لە ژێر کارتیکەریی گازی ڕادۆنو ڵۆکەی ئاورنەگر بوون،
ویروسەکان بو وێنە: پاپیلۆماویرۆسی ئینسانی، سیتۆمگالۆویروس،
جێبرین لە سیییەکاندا،
بواری ژنێتیکیی (بوونی سەرەتان لە دایکو باوک تا ٣ قات مەترسیی سەرەتان لە منداڵەکاندا زۆرتر دەکا)
نیشانەکانی شێرپەنجەی سیییەکان کامانەن؟
کۆخەی بەردەوام کە کوتایی نایا،
کۆخەی خوێناویی،
دابەزینی بەردەوامی قورسایی لەش،
بێئیشتیایی،
گۆڕانی دەنگ،
ماندووییو لاوازیی،
پسووسوارییو سیخەی سینگ،
وەرەمی دەمو چاو ومل.
زوو بە زوو تووشی ھەوی تانو پۆی سیییەکانو ھەوی ڕێگای ھەناسە بوون.
دوکتور بۆ دیارییکردنی ئەم نەخۆشیییە چ دەکا؟
وێنەگرتن لە سیییەکان،
برۆنشسکۆپیی،
کامپیوتێر تۆمۆگرافیی،
نموونەگرتن لە تانو پۆی سیییەکانو تاقیکردنەوەی بۆ دیاریکردنی سیللولەکانی سەرەتانیی،
تاقیکردنەوی خڵت بۆ دیارییکردنی سیللولەکانی سەرەتانیی،
دیارییکردنی مارکێرەکانی سەرەتانی وەکو: NSE ,SCC ,CYFRA CEA ،
ئەم نەخۆشیییە چۆن چارەسەردەکرێ؟
بە پێ پەرەسەندنی سەرەتان لە سیییەکانو ئەندامەکانیتردا، نەخۆش بە نەشتەرگەریی، تیشک دەرمانیی، شیموتراپیی (بەکارھێنانی دەوا) چارە دەکرێ.
د. کامەران ئەمین ئاوە