ژمارەکانی تاقیگە
فەحسی گشتی خوێن (CBC)

سەرجەم داتا و زانیارییەکانی فەحسی گشتی خوێن (CBC) ڕاپۆرتی تایبەت💉

White blood cell (WBC)
خڕۆکە سپییەکانی خوێن بەرگری لە لەش دەکەن دژی هەوکردن ، ئەگەر ماددەیەکی نامۆ بێتە لەش ئەوا هێرشی دەکاتە سەر و لەناوی دەبات، جا بەکتریا بێت یان ڤایروس یان هەر شتێکی نامۆ، قەبارەی خڕۆکە سپییەکان گەورەترە بە بەراورد بە خڕۆکە سوورەکان، بەڵام ژمارەیان کەمترە لە خڕۆکە سوورەکان، بۆیە کاتێک هەوکردن و التهاباتێک لە لەشدا ڕووبدات ئەوا ژمارەی خڕۆکە سپییەکان WBC بەشێوەیەکی خێرا زیادد دەکەن، بۆیە ئەگەر لە فەحسدا بینیت WBC زیادی کردووە لە ڕێژەی ئاسای خۆی ئەوا ئاماژەیە بۆ التهابات..
ڕێژەی ئاسای 4500 - 11000 wbc /microliter...

یەکێکی دیکە لەو زانیاریانە کە لە فەحسی گشتی خوێندا دەیزانین بریتییە لە:
Hematocrit (HCT) or Packed cell volume (PCV)
ئەم فەحسە بڕی خڕۆکە سوورەکان دیاری دەکات کە لەناو خوێندا هەیە، واتە ئەو بۆشاییەی کە خڕۆکە سوورەکان داگیریان کردووە لە کۆی گشتی خوێندا ، بۆ نموونە ئەگەر HCT ڕێژەکەی 38 بێت ، ئەوا مانای وایە خڕۆکە سوورەکان %38 ی قەبارەی خوێنیان داگیر کردووە، بۆیە HCT فەحسێکی گرنگە بۆ زانینی کەمخوێنی و زۆر خوێنی...
ڕێژەی ئاساییەکەی :
لە پیاواندا: 40-50
لە ئافرەتاندا : 36-46
تێبینی / بۆزانینی ڕێژەی سەدی خوێن ژمارەی HCT لێکدانی ۲ بکە.

سێیەم زانیاری کە لەسەر فەحسی گشتی خوێن دەیزانین بریتییە لە :
Red Blood Cell ( RBC ) count...
خڕۆکە سوورەکانی خوێن هەڵگری ئۆکسجینن کە لە سییەکانەوە دەیگوازنەوە بۆ شانەکانی لەش ، وە لەوێشەوە دوانۆکسیدی کاربۆن دەگێڕنەوە بۆ سییەکان، لە سییەکانیشەوە دەکرێتە دەرەوە لە ڕێگەی هەناسەدانەوە ، ئەگەر ڕێژەی RBC کەم بێت (anemia) ئەوا شانەکانی لەشمان بڕی تەواوی ئۆکسجینی پێناگات کە پێویستییەتی ، وە ئەگەر ڕێژەی RBC بەرز بێت کە پێی دەڵێین (Polycythemia) ئەمەش وادەکات خڕۆکە سوورەکان پێکەوە بنوسێن وە ئەمەش دەبێتە هۆی داخستنێکی بچووکی موولولە خوێنەکان بەمەش گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ شانەکانی لەش قورس دەبێت..
ڕێژەی ئاسای لە پیاواندا 4.7-6.1 million cell/microliter ، وە لە ئافرەتاندا 4.2-5.4..

چوارەم زانیاری کە لە فەحسی گشتی خوێندا(CBC) دەیزانین بریتیە لە ڕێژەی پەڕەکانی خوێن Platelet

Platelet (thrombocyte) count (PLT)

پەڕەکانی خوێن بچووکترین جۆری خانەکانی خوێنە، کە گرنگە بۆ مەیینی خوێن ،کاتێک خوێن بەربوون ڕوودەدات پەڕەکانی خوێن گەورە دەبن و پێکەوە تۆپەڵ دەبن ، بەمەش وادەکەن خوێن بەربوونەکە بوەستێنن ،بۆیە ئەگەر ژمارەی پەڕەکانی خوێن کەم بێت ئەوا توانای کۆنتڕۆڵ و مەیینی خوێن بەربوون کەمدەبێتەوە، هەروەها ئەگەر ڕێژەکەشی زۆر بێت ئەمەش کێشە دروست دەکات چوونکە دەبێتە هۆی مەیینی خوێن لە لوولە خوێنەکاندا ، هەروەها زۆری پەڕەکانی خوێن لەوانەیە ببێتە هۆی ڕەقبونی خوێنبەرەکان (atherosclerosis)..
ڕێژەی ئاسایی : 150,000-450,000 platelet/microliter.
ئەگەر لە 450,000 زیاتر بێت پێی دەڵێین ..
thrombocytosis

وە ئەگەر لە 150,000کەمتر بێت پێی دەڵێین..
thrombocytopenia

کۆمەڵێک زانیاری دیکە لەسەر فەحسی گشتی خوێن CBC ...
ئەمانەی باسی دەکەین پەیوەندی بە خڕۆکەسوورەکانەوە هەیە RBC ،
Mean Corpuscular Volume (MCV)
Mean Corpuscular Hemoglobin(MCH)
Mean Corpuscular Hemoglobin Concentration (MCHC)
ئەوەی یەکەمیان MCV قەبارە و حەجمی خڕۆکە سوورەکان نیشان دەدات،وە ئەوەی دووەمیان MCH تێکڕای بڕی هیمۆگلوبینە لە ناو خڕۆکە سوورەکاندا،ئەوەی سێیەم MCHC تێکڕای چڕی و خەستی هیموگلوبینە لەناو خڕۆکە سوورەکاندا،ئەم فەحسانە یارمەتیمان دەدەن لە دەستنیشانکردنی جۆرە جیاوازەکانی کەمخوێنی .
Red cell Distribution Width (RDW)
ئەمەش ئەوە نیشان دەدات ئەگەر خانەکان هەمویان وەک یەک بن یان جیاواز بن لەڕووی قەبارە و شێوەوە.

ڕێژەی ئاساییان:
MCV: 83-101
MCH: 27-32
MCHC: 31.5-34
RDW: 11.6-14

ئەو حاڵەتانەی کە تێیدا خڕۆکە سپییەکانی خوێن WBC زیاد دەکات...
۱-هەوکردن و التهابات
۲- زیان بەرکەوتن بە شانەکانی لەش وەکو سەکتەی دڵ
۳- پەستانی دەروونی یان بارێکی فیزیای زۆر تووند، وەکو (تای بەرز ، برینداری ، نەشتەرگەری)
٤- عجزی گوورچیلە
۵- گوورگە ( نەخۆشییەکی پێستە)
٦- سیل
۷- هەوکردنی جومگەی روماتیزمی
۸- صرتان بەگشتی و صرتانی خوێن
۹- لابردنی سپڵ
وە هەندێ هۆکاری دیکەش،،

ئەو حاڵەتانەی کە WBC کەمدەکەن...
۱- ئایدز
۲- مەلاریا
۳- چارەسەرکردن بە ماددەی کیمیایی
٤- ئەو جۆرە کەمخوێنیەی کە هۆکارەکەی مۆخی سووری ئێسکە Aplastic anemia
۵- هۆگر بوون بە ماددە کهولیەکان
٦- گەورەبوونی سپڵ

ئەو حاڵەتانەی کە خڕۆکە سوورەکانی خوێن RBC زیاد دەکەن...

۱- ئەوانەی جگەرە کێشن
۲- نەخۆشی درێژ خایەنی سییەکان
۳- نەخۆشی گوورچیلە
٤- نەخۆشی جگەر
۵- هەندێک لە شێرپەنجەکان
٦- زۆر خواردنەو
ەی ئەلکهوول
۷- ئەو حاڵەتانەی کە پەیوەندی بە شلەی لەشەوە هەیە، وەک ووشکبونەوە ، ڕشانەوە سکچوون ، ئارەقکردنەوەیەکی زۆر ،هەروەها بەکارهێنانی میزپێکەرەکان ، واتە لەم حاڵەتانە کە شلەو فلوودی لەش کەمدەکات RBC زیاد دەکات ..
وە هەندێ حاڵەتی دیکەش ...

ئەو حاڵەتانەی خڕۆکە سوورەکان RBC کەمدەکات..

۱- کەمخوێنی ، بەهۆی خوێن بەربوون و خوێن لێ ڕۆشتنی زۆر.
۲- برینی گەدە.
۳- شێرپەنجەی کۆلۆن.
٤- تالاسیما.
۵- کەمی ڤیتامین B12 و Folic acid .
وە هەندێ هۆکاری دیکە

حاڵەتەکانی زیادبوون و کەمبوونی پەڕەکانی خوێن،Platelet...

یەکەم : ئەو حاڵەتانەی پەڕەکانی خوێن زیاددەکەن..
۱- خوێن بەربوون.
۲- کەمبوونی ڕێژەی ئاسن.
۳- هەندێک نەخۆشی وەک شێرپەنجە.
٤- یان بوونی کێشە لە مۆخێ ئێسک (خانە قەدیەکانی دروستبوونی خوێن).

دووەم : ئەو حاڵەتانەی پەڕەکانی خوێن کەمدەکات..
۱- لە کاتی دووگیانی.
۲- گەورەبوونی سپڵ.


سەرچاوە/ ئەرکان ماڵی زانیاری پزیشکی

190 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/04/2020
زیاتر...