ژمارەکانی تاقیگە
پـشـکـنـیـنـی Packed Cell Volume ........ PCV

پـشـکـنـیـنـی Packed Cell Volume ........ PCV 

پشکنینی قەبارەی خانەکانی خوێن ( ڕێژەی خوێن )
ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ پێوانی بڕی خانەکانی ناو خوێن, خوێنیش پێک دێت لە پلازماو خانەکانی. بڕی خانەکانی ناو خوێن ئاماژەیە بۆ تێکڕای ڕێژەی سەدی قەبارەی خوێن.
بۆ نمونە ئەگەر PCV یەکسان بێت بە % ٥٠ واتە ٥٠ میلی لیتر خانە ھەیە لە ١٠٠ میلی لیتری خوێندا ، ھەروەھا ئەگەر بمانەوێ ڕێژەی خوێن دەرکەین ئەوا PCV * ٢ دەکەین دەبێتە ڕێژەی خوێن بە ڕێژەی سەدی. بۆ نمونە کەسێک pcv یەکسان بێت بە ٤٤ لێکدانی ٢ دەکەین ڕێژەی خوێنەکەمان بۆ دەر دەچێت بە نزیکەی کە دەکاتە %٨٨.

ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی بەرز بونەوەی ڕێژەی PCV :-
١- وشـک بـونـەوە :- ئەویش بە ھۆی سوتانەوە یان سکچون یان کەمبونەوەی شلەی ناو لەش لە کاتی ماندوبون و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشدا.
٢- کـەمـی ئـۆکـسـجـیـن :- ئەویش بەھۆی جگەرەکێشان یان ناتەواوی سیەکانەو ڕوودەدات کە بڕی پێویستی ئۆکسجین ناگات بە خانەو شانەکانی لەش.
٣- بـۆمـاوەیـی :- ئەویش بە ھۆی نەخۆشی بۆماوەیی دڵ ڕوو دەدات.
٤- زۆر بـەرھـەمـھـێـنـانـی خـڕۆکـەی سـور :- ئەویش بە ھۆی زۆر دروستکردنی خڕۆکەی سورە لە لایەن مۆخی سوری ئێسکەوە لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی زیاد بونی ڕێژەی PCV.

ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی کەمبونەوەی ڕێژەی PCV :-
١- خـوێـنبـەربـوون :- بەھۆی برینی گەدە یان شێرپەنجەی کۆڵۆن یان خوێن بەربونی ناوەکی... ھتد.
٢- تـێـکـشـکـانـی خـڕۆکـە سـورەکـانـی خـوێـن :- بەھۆی Sickle Cell Anemia یان ناتەواوی سپڵ ... ھتد.
٣- کـێـشـەی خـواردن :- بەھۆی کەمی مادەی ئاسن یان کەمی Vitamin B١٢ یان بەدخۆراکی.
٤- کـەم بـەرھـەمـھـێـنـانـی خـڕۆکـەی سـور :- بەھۆی ناتەواوی مۆخی سوری ئێسک یان شێرپەنجە یان ھەندێ جۆری دەرمان کە دەبنە ھۆی کەم بەرھەمھێنانی خڕۆکەی سور.
٥- دووگـیـانـی :- لە ماوەی دووگیانیدا ڕێژەی PCV دادەبەزێت.

شـێوازی ئـەنـجـامـدانـی پـشـکـنـیـنـەکـە :-
١- سـەرەتا بە دەرزیەک (Lancet) سەری پەنجە گەورەی کەسەکە کون دەکەین بۆ دەست کەوتنی خوێن.
٢- پاشان heparinized capillary tube ێک دێنین و ٣/٤ کاپیلەریەکە خوێنی تێدەکەین.
٣- دواتر سەرێکی Capillary Tube کە بە ئاگر دەسوتێنین و دایدەخەین بۆ ئەوەی کردمانە ناو Centerfuge وە خوێنەکە نەڕژێت لە کاتی خولانەوەیدا.
٤- پاشان Capillary Tube کە دەخەینە ناو Micro Centerfuge وە بۆ ماوەی ٥ خولەک سەنتەرفیوجی دەکەین.
٥- دواتر لە ڕێگەی Hematocrit Reader وە ئەنجامەکەی دە خوێنینەوە. بەو شێوەیەی کە لە وێنەکەدا دیارە Capillary کە لەسەر Hematocrit Reader کە دادەنێین بە مەرجێک خوێنەکە بکەوێتە بەشی خوارەوە و پلازماکە بکەوێتە بەشی سەرەوە وە دەبێت کۆتای خوێنو پلازماکە بکەوێتە نێوان ئەو دوو ھێڵەی سەر و خوار ، پاشان ئەو ھێڵەی کە دەکەوێتە نێوان خوێن و پلازماکە و لە یەکتریان جیا دەکاتەوە دەبێتە ئەنجامی پشکنینەکە .

ڕێـژەی ئـاسـایـی PCV :-
بـۆ پـیـاو . . . . . . . ٤٢ _ ٥٤ %
بۆ ئافرەت . . . . . . ٣٨ _ ٤٦ %
بۆ منداڵ . . . . . . . ٣٦ _ ٤٠ %

ئـامـادەکـردنـی // #Ahmad_Star 

699 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/05/2017
زیاتر...