ژمارەکانی تاقیگە
پشکنینی C - Reactive Proten) CRP)

پشکنینی C - Reactive Proten) CRP)

پشکنینی خوێنە بەکاردێ بۆ دیاریکردنی التھاباتی ناو لەش . CRP پرۆتینێکە لە لایەن جگەرەوە دروست دەکرێت ، بەرزبونەوەی ڕێژەی ئەم پرۆتینە لە ناو لەشدا بۆ سەروی gm/dl ٣ ئەوە دەردەخات کە ئەو کەسە توشی التھابات بووە لە شوێنێکی لەشیدا ، بەڵام ناتوانینن لە ڕێگەی ئەم پشکنینەوە شوێن و ھۆکاری توش بونەکە دیاری بکەین.

ھۆکارە سەرەکیەکانی بەرزبونەوەی C - Reactiv proten
١- سوتان.
٢- کۆستی دەرونی.
٣- التھابات.
٤- سەکتەی دڵ. 
٥- التھابی ڕیخۆڵەکان.
٦- شێر پەنجە.
٧- ھەوکردنی درێژ خایەن وەک ڕۆماتیزمە.

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکە :- 
١- سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو jell Tube (تیوبی سەر زەرد) پاشان خوێنەکە centerfuge دەکەین بۆ دەست کەوتنی سیرەم (ئاوگ).
٢- پاشان یەک دڵۆپ لە سیرەمەکەو یەک دڵۆپ لە گیراوەی تایبەت بە پشکنینیەکە ( CRP Reagent ) دەکەینە سەر وەرەقەی تایبەت بە پشکنینەکە ( وەک ئەو وەرەقە ڕەشەی کە لە وێنە کەدایە ).
٣- دواتر بە Stirer ێک سیرەمەکەو گیراوەکە تێکەڵ دەکەین و بۆماوەی ٢ خولەک چاوەڕێ دەکەین ، ئەگەر agglutination ڕویدا واتە کڵۆت بوون ئەوا ئەو کەسە توشی التھابات بووە لە شوێنێکی لەشیدا .
بەڵام ئەگەر no agglutination بوو ،واتە کڵۆت نەبوون ئەوا ئەو کەسە ھیچ التھاباتێک لە لەشیدا نیە.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ئامادەکردنی // #Ahmad_Star


1041 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/04/2017
زیاتر...