ژمارەکانی تاقیگە
پشکنینی گرانەتا Typhoid Fever

پشکنینی گرانەتا Typhoid Fever

ئەم پشکنینە بۆ گرانەتا دەکرێت بە ھۆی بەکتریای Salmonela Typhi کەسەکە توش دەبێت، ئەم پشکنینەش بە Strip ئەنجام دەدرێت بەڵام جیاواز لە Strip کانی تر ئەم لە ٣ ھێڵ پێک دێت ( cntrol , IgM , IgG )

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکەش بەم شێوەیەیە :-
سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو Tube ێکی سەر زەردەوە پاشان خوێنەکە Centerfuge دەکەین بۆ دەست کەوتنی Serum.
دواتر درۆپێک لە Serum و درۆپێک لە گیراووەی تایبەت بە پشکنینەکە دەکەینە ناو Strip کەوە و بۆماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەچێت .

بەم شێوەیەش ئەنجامەکەی دەخوێنینەوە :-
ئەگەر تەنھا Control دەرکەوت ئەوە ئەنجامەکەی Negative واتە کەسەکە توش نەبوە بە گرانەتا. 
ئەگەر control و IgM دەرکەوت ئەوا کەسەکە سەرەتای توش بونیەتی بە گرانەتا.
ئەگەر control و IgG دەرکەوت ئەوە کەسەکە لە کۆتا قۆناغی توش بوندایە یاخود ھەڵگرە.
بەڵام ئەگەر contrl و IgM و IgG پێکەوە دەرکەوتن واتە کەسەکە چاک بوەتەوەو دووبارە توش بوەتەوە بە گرانەتا.

نیشانەکانی نەخۆشی گرانەتا :-

١- بەرز بونەوەی پلەی گەرمی لەش ، ھەندێک جار دەگاتە ٤٠.٥ پلەی سەدی.
٢- سەرئێشەو و بێ ھێزی و ئازاری ماسولکەکان .
٣- کۆکە و نەمانی ئیشتیھای خواردن و لەدەستدانی کێشی لەش.
٤- سک ئێشە و سکچوون .
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ئامادەکردنی // #Ahmad_Star


1088 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/04/2017
زیاتر...