ژمارەکانی تاقیگە
پشکنینی ڤایرۆسات ... Viral Test

پشکنینی ڤایرۆسات ... Viral Test

بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بیبینێ لایکو کۆمێنت بنوسن ھاوڕێکەت تاگ بکە
باوترین پشکنینە ڤایرۆسیەکان بریتین لە :-
١- HBs Ag ڤایرۆسی جگەر جۆری بی یەکەی
٢- HCV ڤایرۆسی جگەر جۆری سی یەکەی کە ئەمەیان زۆر مەترسیدارە 
٣- HIV ئەم ڤایرۆسە توشی کۆئەندامی بەرگری کەسەکە دەبێت و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی بەرگری کەسەکە لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی مردنی کەسەکە
باوترین ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆس :-
١- لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ لە کاتی منداڵ بوندا .
٢- لە ڕێگەی سرینجێکەوە کە ڤایرۆسەکەی پێوەبێ و بەکاربھێنرێت بۆ کەسێکی تر .
٣- لە ڕێگەی تاتۆ و نەشتەرگەریەوە دەگوازرێتەوە
٤- ھەروەھا لەکاتی جووتبوندا لە کەسی توشبوەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسی ساغ.

نیشانەکانی ڤایرۆسە جگەر :-
١- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا).
٢- ھەستکردن بە ماندووبونێکی زۆر . 
٣- سەرسوڕان و ڕشانەوە و سک ئێشە . 
٤- باوترین نیشانەشی ئەوەیە کە ڕەنگی پێست و چاوی کەسەکە زەرد دەبێت.

نیشانەکانی ئایدز :-
١- بێھزی و ھەستکردن بە ماندویەتی .
٢- دابەزینی کێشی لەش .
٣- کەم بونەوەی بەرگری لەشی کەسەکە واتە خڕۆکە سپیەکانی کەم دەکەن .

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینە ڤایرۆسیەکان بە Strip بەم شیوەیەیە :-
١- سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو تیوبێکی سەر زەردەوە و پاشان Centerfuge دەکەین بۆ دەست کەوتنی Serum (ئاوگ).
٢- دواتر درۆپێ لە serum دەکەینە ناو Strip کەوە و لەگەڵ دوو درۆپ لە گیراوەی تایبەت بە پشکنینەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەکەوێ .
ئەگەر تەنھا ھێڵی C) Control) دەرکەوتبوو ئەوا کەسەکە توش نەبوە بە ڤایرۆسەکە . 
بەڵام ئەگەر ھەردوو ھێڵی T) TEST) و C) Control) دەرکەوتن ئەوا کەسەکە توش بوە بە ڤایرۆسەکە.
وە پێویستە لە سەرجەم ئەو پشکنینانەی کە بە Strip دەکرێن ھێڵی control دەرکەوێت.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ئامادەکردنی // #Ahmad_Star


562 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/04/2017
زیاتر...