ژمارەکانی تاقیگە
پشکنینی Erythrocyte Sedimentation Rate) ESR)

پشکنینی Erythrocyte Sedimentation Rate) ESR)

بریتیە لە نیشتنی خڕۆکە سورەکانی خوێن لە ماوەی یەک کاتژمێردا بە mm/hr دەپێورێت. ئەم پشکنینە تایبەت نیە بە نەخۆشیەکی دیاریکراو ، بەڵام یارمەتیمان دەدات لە دیاریکردنی چەند جۆرێکی نە خۆشی ، لە کاتی بەرز بونەوە ڕێژەی ESR ئەوە دەر دەخات کە ئەو کەسە یەکێک لەم نە خۆشیانەی ھەیە :-
١- ڕۆماتیزمە. 
٢- بونی التیھابات (ھەوکردن).
٣- نەخۆشی کەمخوێنی (Anemia).
٤- شێر پەنجە.
٥- نەخۆشی بەرگری دژە خۆی ( autoimmune Disease ).
٦- لە کاتی دووگیانیشدا ڕێژەی ESR بەرز دەبێتەوە.

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکە:-
بەچەند ڕێگایەک ئەنجام دەدرێت من لێرەدا باسی ڕێگەی Westergren دەکەم.
١- سەرەتا ml ١.٦ لە خوێن وەردەگرین و لەگەڵ ٠.٤ ml لە Trisodium Citrate %٣.٨ تێکەڵی دەکەین .
٢. پاشان لە ڕێگەی westergren pipet وە Tube کە پڕ دەکەین لە خوێن تاوەکە پلەی سفر (٠).
پاشان Tube کە لەناو Westergren Rack کە بە شێوەیەکی ستونی دادەنێین و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر چاوەڕێ دەکەین . دواتر ڕێژەی نیشتنی خڕۆکە سورەکان بە mm / hr دەخوێنینەوە.

ڕێژەی ئاسای ـ ـ ـ ـ Normal Range 
بۆ پیاو ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ٠ - ١٠ mm/hr بۆ ئافرەت ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ٠ - ٢٠ mm/hr
ھەتاوەک و تەمەنی کەسەکە زیادبکات ڕیژەی ئاسای پشکنینەکەش زیاد دەکات بەم شێوەیە
بۆ پیاو ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ تەمەنی کەسەکە / ٢
بۆ ئافرەت ـ ـ ـ تەمەنی کەسەکە + ٢ / ١٠
نیشانەکانی بەرز بوونەوەی ESR :-
١- ئازاری جومگە.
٢- تا.
٣- شەکەتی.
٤- التیھابات.
٥- ھەڵەشە. 
٦- سەر ئێشە.
ئەو دەرمانەنەی کە دەبنە ھۆی دابەزین و کەمکردنەوەی ESR :-
١- aspirin
٢- cortisone
٣- quinine
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ 
ئامادەکردنی // #زانستی_تاقیگەی_پزیشکی

825 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/04/2017
زیاتر...