ژمارەکانی تاقیگە
پـشـکـنـیـنـی Complete Blood Count) CBC)

پـشـکـنـیـنـی Complete Blood Count) CBC)
فــەحــســی عــامــی خــــــــــــــوێـــــــــــــــن

ئەم پشکنینە لە ڕێگەی ئامێرێکەوە ئەنجام دەدرێت پێی دەوتری Colter , ئەم ئامێرە بەکاردێت بۆ پێوانی پێکھاتە جیاوازەکانی خوێن ، کە یارمەتیمان دەدات لە دیاری کردنی چەند جۆرێکی جیاوازی نەخۆشی وەک (ھەوکردن ، شێرپەنجە ، دیاریکردنی نەخۆشیەکانی مۆخی ئێسک ، کەم خوێنی ، سالاسیمیا ... ھتد ) سودی ھەرە گرنگی ئەم ئامێرە ئەوەیە کە چەند پشکنینێکی جیاواز ئەنجام دەدات لە ھەمان کاتداو بە ماوەیەکی زۆر کەم . پشکنینەکانیش بریتین لە :-

١- WBC - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکانە 
٢- MID - - - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکانە
٣- GRA - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆسایتەکانە
٤- LYM - - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی لیمفۆسایتەکانە
٥- HGB - - - - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی ھیمۆگلۆبینە
٦- HCT- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی خوێنە
٧- RBC - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سورەکانە
٨- MCV - - - - - - - - - پێوانی تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سورەکانە 
٩- MCH - - - - تێکڕای بڕی ھیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سووردا
١٠- MCHC - تێکڕای خەستی ھیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سوردا
١١- RDW - - - - - - - - - - - بڕی گۆانی قەبارەی خڕۆکە سورەکانە
١٢- PLT - - - - - - - - - - - - - - پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە 
١٣- MPV - - - - - - - - - - - - - پێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێنە
١٤- PDW - - - - - - - - - - - فراوانی دابەشبونی پەڕەکانی خوێنە
١٥- LPCR - - - - پێوانی تێکڕای خەستی پەڕە گەورەکانی خوێنە

شێوازی ئیشپێکدنی ئامێرەکە (Colter)
١- سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو Tube ێکی سەر مۆرەوە.
٢- پاشان Tube کە لەسەر خولێنەر( Shaking ) دا دەێین بۆ ئەوەی خوێنەکە لەگەڵ مادەی anticoagulant کە تێکەڵ ببێت لە ناو Tube کە بۆ ئەوەی خوێنەکە نە مەیەت.
٣- دواتر ناوی کەسەکە لە ئامێرەکە دەنوسین لە بەشی New Sample.
٤- پاشان خوێنەکە دەخەینە بەردەم توڵی ئامێرێکەوە و دەست دەنێین بە دووگمەی Start و ئامێرەکە بڕی پێویست لە خوێن ھەڵدەمژێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان ، دوای کەمتر لە خولەکێ ئەنجاممان دەداتێ و پاشان Print ی دەکەین.

ئـامـادەکـردنـی // #زانستی_تاقیگەی_پزیشکی

1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/04/2017
زیاتر...