توێژینەوە و بەڵگەکان
پشکنینی پـەڕەکـانـی خـوێـن ( Platelet Count )

پشکنینی پـەڕەکـانـی خـوێـن ( Platelet Count )

پەڕەکانی خوێن پێکھاتەیەکی بچوکی ناو خوێنن کە یارمەتی کڵۆت بوون و مەیاندنی خوێن دەدەن لەکاتی خوێن بەربوون یان برین لە ھەر شوێنێکی لەشدا . لە ڕێگەی بەستنەوەو لکاندنەوەی ناوپۆشی بۆریەکانی خوێن ڕێگە لە خوێن بەربونەکە دەگرن . پەڕەکانی خوێن لە مۆخی سوری ئێسکدا دروست دەبن و پاشان بۆ بەردەوامیدان بۆ سوڕی ژیانیان دەگوازرێنەوە بۆ ناو سوڕی خوێن.
پەڕەکانی خوێن قەبارەیان زۆر بچوکەو تەنھا بەشێکی کەم لە قەبارەی خوێن پێکدێنن ، وە فرمانی سەرەکییان ڕێگریکردنە لە خوێن بەربوون.

فرمانی پەڕەکانی خوێن :-
١- یارمەتی ڕاگرتنی خوێن بەربوون دەدەن .
٢- تەنگکردن و قەتعکردنی شوێنی برین لە بۆریەکانی خوێندا لە ڕێگەی دەردانی (Serotonin). 
٣- خەزنکردن و گواستنەوەی مادەکان وەک( Histamine ).

تایبەتمەندی پەڕەکانی خوێن :- 
١- نیوەتیرەکەیان ٢ بۆ ٤ مایکرۆمەترە.
٢- شێوەیەکی خڕیان ھەیە. 
٣- ناوکیان نیە.
٤- ڕەنگی سایتۆپلازماکەیان شینێکی کاڵە.
٥- ماوەی ژیانیان ٨ بۆ ١٢ ڕۆژە.

ئەو مادانەی کە پێویستمانن بۆ ئەنجامدانی پشکنینیەکە:-
( Reese Ecker Fluid , alcohol , cotton , 
Lancet , Red cell Pipet , Chamber ,
Cover slip , Microscope , Filter paper ,
Petridish )

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکە :-
١- سەرەتا بە lancet پەنجەی کەسەکە کون دەکەین و لەڕێگەی Red cell pipet کەوە تاکو پلەی ٠.٥ خوێن وەردەگرین ، وە لەڕێگەی ھەمان pipet وە گیراوەی Reese Ecker Fluid وەردەگرین تاکو پێوانی ١٠١ . پاشان بە جوانی خوێن و گیراوەکە تێکەڵ دەکەین لەناو pipet کەدا بۆ ماوەی ٣ بۆ ٥ خولەک.
٢- دواتر یەکەم دڵۆپی ناو pipet کەدەڕێژین و دڵۆپێکی دواتر دەکەینە سەر Chamber ەکەوە دەبێ دڵۆپەکە بە جوانی لەنێوان chamber و cover slip کەدا بڵاو ببێتەوە .
٣- دواتر petridish ێک دێنین و کاغەزێکی پاڵاوتنی شێدار لە ناویدا دادەنێین.
٤- پاشان ئەو chamber ی کە خوێنەکەمان لەسەری ئامادەکردوە دەیخەینە ناو Petridish ە ئامادەکراوەکەوە بۆماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەوەی platelet ەکان بە شێداری بمێنەوە .
٥- پاشان chamber کە دەخەینە ژێر مایکرۆسکۆپ و بە lens ٤٠ پەڕەکانی خوێن دەژمێرین .
شێوازی ژماردنیشیان ھەر وەک خڕۆکە سورەکان وەیە تەنھا ئەوانە دەژمێرین کە دەکەونە ناو ئەو ٥ چوارگۆشەیەی کە لە وێنەکەدا دیاریم کردون و پاش ژماردنیان لێکدانی ١٠٠٠٠ دەکەین بەمشێوەیە ڕێژەی پەڕەکانی خوێنمان دەست دەکەوێ لە یەک میلی مەتر سێجای خوێندا .
ڕێژەی ئاسای پەڕەکانی خوێن لە کەسێکی ئاساییدا ١٥٠٠٠٠ بۆ ٤٥٠٠٠٠ خانەن لە میلی مەترێکی سێجای خوێندا.

ھۆکارەکانی کەمی و زیادی پەڕەکانی خوێن لە ڕێژەی ئاسای خۆیان :-
یەکەم :- Thrombocytosis بریتیە لە زیادبونی ڕێژەی پەڕەکانی خوێن لە ڕێژەی ئاسای خۆیان ، ھۆکارەکانیشی بریتین لە 
ڕ - شێرپەنجە.
ب - ھەوکردنێکی درێژخایەن. 
ج - نەشتەرگەری . 
د ـ کەمخوێنی ، بەھۆی کەمی مادەی ئاسنەوە. ز - Polycythemia.

نیشانەکانی زیاد بوونی پەڕەکانی خۆێن :- 
١- سەر ئێشە.
٢- سەرگێژە - وڕی.
٣- ئازاری سنگ.
٤- لاوازی.
٥- بورانەوە.
٦- سڕبوونی دەست و پێیەکان.

دووەم :- Thrombocytopenia
بریتیە لە کەمبونی پەڕەکانی خوێن لە ڕێژەی ئاسای خۆیان . ھۆکارەکانی بریتین لە ڕ - توش بوون بە ڤایرۆس ( HIV ). 
ب - کەم دروستبونی پەڕەکانی خوێن ئەویش بەھۆی کاریگەری تیشک و ھەندێک جۆری دەرمان .
ج - زیاد بەکارھێنانی کھول.
د - نەخۆشی درێژخایەنی جگەر.
ز - Aplastic anemi

نیشانەکانی کەمی پەڕەکانی خوێن :- 
١- سوربونەوەیەکی کەم یان زۆر. 
٢- خۆێن بەربوونێکی زۆر لە کاتی بڕین یان بریندار بوونی شوێنێکی لەش.
٣- خوێن بەربوونی لووت.
٤- بوونی خوێن لە ناو میز یان پیسایدا.

ئا/ احمد ستار - زانستی تاقیگەی پزیشکی

688 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/04/2017
زیاتر...